بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “کامران ساختومانگەر“، چالاکوانی کرێکاری لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بەتۆمەتی “رێکخراوی کوردستانی حێزبی کمونیست ئێران- کۆمەڵە” بە ٥ ساڵ و تۆمەتی “بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی” بە ساڵێک بەندکران سزادراوە. بەپێی مادەی “کۆکردنەوەی سزاکان”ی یاسای سزادانی ئیسلامی ٥ ساڵ لەو سزایە جێبەجێ دەکرێت.

ئەو چالاکوانە کرێکارییە شەوی ١٣ی خەرمانان / ٠٩.٠٤ لە گوندێکی دەوروبەری شاری سەقز دەستبەسەرکرابوو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرابووەوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر / ١٠.٠٣ پاش مانگێک لێکۆڵینەوە برابوو بۆ لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە بە سەرۆکایەتیی “دادوەر موسا شاه گێلدی ئال باقر” و بڕیاری دەستبەسەرکردنەکەی بۆ بڕیاری بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی گۆڕابوو.

جێگەی ئاماژەیە کە سەرەڕاێ دابینکردنی بڕی ئەو بارمتەیە لەلایەن بنەماڵەی ساختومانگەرەوە، ناوبراو بەڕێکرابوو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە.

کامران ساختومانگەر سەرەنجام ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەز / ١١.٢٧ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازادکرابوو.