بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی سەرماوەز / ١٢.٠٧، ئەکبەر گەوێڵی، چالاکوانی مەدەنیی کورد پاش ئامادەبوونی لە دادگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسییەکەی بۆ دادگا بانگکرابوو.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری بانگکران و دەستبەسەرکررانی ئەو چالاکوانە مەدەنییە لە بەردەستدا نییە.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەکبەر گەوێڵی ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژ / ٠٧.٢٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەرکرابوو.

ئە چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ١٧ی خەرمانان / ٠٩.٠٨ لە دەستبەسەرگەی ئیداری ئیتلاعاتی سنەوە بۆ دادگا گوازرابووەوە و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازادکرابوو.