بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١٣ی خەزەڵوەر، دوو بەندکراوی سزادراو بە سێدارە(قصاص نفس) کە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ گوازرابوونەوە، لەسێدارەدران.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤ، ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوەی “عەلی مەحمودپور” و “مورتەزا ئەشرافی” ڕاگەیاندبوو. ئەو دوو بەندکراوە نزیکەی سێ ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” بە سێدارە سزادرابوون.