٤٦ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و چالاکیی ئازادانەیان بەڕەوا زانی و داوای ئازادکردنی هەرچی خێراتری دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێرانیان کرد.

بەرپرسانی ئێران دەبێت کۆتایی بە توندوتیژیی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بێنن

خۆپیشاندانەکانی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ڕۆژی ١١.١٥ەوە دەستیپێکرد. خۆپیشاندەران داوای باشتربوونی دۆخی ژیانیان دەکرد، لە کاتێکدا کە گەندەڵیی بەربڵاو، بێکاری، هەژاری و جیاکاری سەرتاسەری وڵاتەکەی گرتووەتەوە. بەپێی هەواڵەکان، خۆپیشاندانەکان لە زیاتر لە ٥٠٠ خاڵ، ١٢٠ شار و ٢٨ پارێزگە لەناویاندا ئەسفەهان، تاران، شیراز و تەورێز ئەنجامدراون.

هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەبێڕەحمییەوە توندوتیژییان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران پیشانداوە. بەگوێرەی هەواڵەکان تا ڕۆژی ١٢.٠٢ لانیکەم ٢٠٨ خۆپیشاندەر کوژراون، هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنی دیکە ژمارەیەکی زیاتریان ڕاگەیاندووە.

ئەو خۆپیشاندانانە لە کاتێکدا بەڕێوەچوون کە کۆمەڵگای مەدەنی بەتوندی لەلایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە سنووردارکراوەتەوە. ساڵی ڕابردوو ژمارەیکی زۆری چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان، ژینگە، مەدەنی و بەتایبەتی چالاکوانانی بواری مافی مامۆستایان و کرێکاران و هەروەها چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ بەشێوەی نایاسایی و نادادوەرانە بەهۆی بەشداریکردن لە گردبوونەوەکاندا یان دامەزراندنی ڕێکخراوەکانیان (کە مافی سەرەکی خۆیانە) دەستبەسەر و دادگایی کراون. ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هەموو پێشێلکارییەکانیان دژی مافەکانی مرۆڤ بەدواداچوونی یاساییان بۆ نەکراوە و دادگایی نەکراون. ئەوان شێوەی جیاواز بۆ کپکردنی دەنگی خۆپیشاندەران بەکاردەهێن، بەگوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنی و سەربازییەکان تەقەی ڕاستەوخۆیان لە هاوڵاتیان کردووە و ژمارەیەکی زۆر برینداربوون.

بەرپرسانی ئێران باس لە دەستبەسەرکردنی ٧ هەزار هاوڵاتی دەکەن. دەوڵەت بە ناردنی نامە و پەیامی مۆبایل هەڕەشەی لە هاوڵاتیان کردووە لە خۆپیشاندانەکاندا بەشدارینەکەن، هەروەها ژمارەیەکی دیکەیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کردووە و سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردوون.

ئەنجومەنی ئاسایشی وڵات هەروەها بە داخستنی هێڵە ئەنتێرنەتییەکان لە رێکەوتی ١١.١٦ ەوە بۆ ١١.٢١، ٩٥%ی هاوڵاتیانی لە بەکارهێنانی ئەنتێرنەت بێبەش کرد، واتە لە گەرماوگەرمی خۆپیشاندانەکاندا، هاوڵاتیان تەنیا بۆیان هەبوو سەردانی چەند ماڵپەرە سەربە حکومەت بکەن.

لە دۆخێکی وەها دا بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی خۆپیشاندانەکان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاستەم بوو، جگە لەوە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیش ئەو دەرفەتەیان بۆ رەخسا کە خۆیان لە وەڵامدانەوە بپارێزن.

لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە، هەموو ڕۆژێک ڕێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە هاوڵاتیان، دەستبەسەرکردن و کوشتنیان زیادی کردووە، ئەوە پاش لێدوانی ئایەتوڵا خامنەئی و ڕێخۆشکردنی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران زیاتریش بوو.

لە دۆخێکی وەها مەترسیداردا، ئێمەی واژۆکەرانی ئەم ڕاگەیەندراوە وەک ڕێکخراو و ئەنجومەنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ داوا لە حکومەتی ئێڕان دەکەین:

– سەرکوتکردنی بێڕەحمانەی خۆپیشاندەران ڕابگرن و کۆمەڵگای مەدەنی دڵنیابکەنەوە کە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بجوڵێنەوە و پابەندبن بە مادەیاسا پەیوەندیدارەکانی دەستوری وڵات.

– داوادەکەین کە بەرپرسانی کوشتاری خۆپیشاندەران بەشێوەیەکی شەفاف ئاشکرا و دادگایی بکرێن و دادوەرانە سزابدرێن.

– دەرفەتی بەکارهێنانی ئەنتێرنەت بۆ هەموو هاوڵاتیان مەیسەر بکەن و بەخێرایی هەموو ئاستەنگەکان بۆ دەستگەیشتنی ئازادانەی هەمووان بە زانیاری لاببەن.

ناوی ئەو ئەنجومەن و ڕێکخراوانەی ڕاگەیەندراوەکەیان واژۆکردووە:

  1. چالاکوانانی خۆبەخش
  2. CIVICUS : World Alliance for Citizen Participation
  3. دامەزراوەی عەبدوڵڕەحمان برومەند بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران
  4. (Gulf Centre for Human Rights (GCHR
  5. The World Movement for Democracy
  6. (Cultura Democratica AC  (Argentina
  7. (Centro para la Apertura y el Desarrollo de América Latina (CADAL
  8. کەمپەینی مافەکانی مرۆڤی ئێران
  9. World Youth Movement For Democracy
  10. چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران
  11. (Kurdistan Human Rights-Geneva (KMMK-G
  12. Kazakhstan International Bureau for Human Rights and Rule of Law
  13. (Andalus Institute for Tolerance and anti-Violence Studies (Egypt and the MENA region
  14. دامەزراوەی سیامەک پورزەند
  15. کانونی چالاکوانانی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ
  16. یەکگرتن بۆ ئێران
  17. ناوەندی بەڵگەکانی مافەکانی مرۆڤی ئێڕان
  18. Women’s Learning Partnership
  19. Freedom House
  20. (Asia Democracy Network (ADN
  21. (Ensemble Contre la Peine de Mort (ECPM
  22. ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران
  23. (You for Democracy (Tbilisi-based NGO
  24. عرصه ی سێیەم
  25. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
  26. (World Organisation Against Torture (OMCT
  27. گروپی مافەکانی مرۆڤی بەلوچستان
  28. کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچستان
  29. Legal Resources Centre from Moldova
  30. (Metro Center For Journalists Rights & Advocacy (Iraqi Kurdistan Region
  31. (Educational Society for Malopolska (MTO) (Poland
  32. ایمپکت ایران
  33. Pan African Human Rights Defenders Network
  34. (DefendDefenders (East & Horn of Africa Human Rights Defenders Project
  35. ڕێکخراوی ژوبی ئا
  36. ڕێکخراوی توانا
  37. مافی مرۆڤ بۆ هەمووان لە ئێران
  38. ئەنجومەنی بەرگریکردن لە مافەکانی ئازەربایجانییەکان لە ئێران
  39. (Hromadske Radio (Ukraine
  40. Human Rights Watch
  41. (SURSUM CORDA Association (“Hearts Up”-Poland
  42. (Boris Nemstov Foundation for Freedom (Russia
  43. (Forum 2000 (Czech Republic
  44. Article 20 Network
  45. (Minority Rights Group International (MRG
  46. Free Russia Foundation