بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٣، سزای بەندکراوێکی سزادراو بە سێدارە (قصاص نفس) لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێکرا. ئەو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی لە بەندی ٩ی ئەو بەندیخانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گوازرابووەوە.

ناسنامەی ئەو بەندکراوە “، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری هەشتەرۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیەندراوە.

دەگوترێت ناوبراو ماوەی سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”ی هاوسەر و باوکی هاوسەرەکەی دەستبەسەرکرابوو و بە سێدارە (قصاص نفس) سزادرابوو