بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مۆژگان کاوسی، نووسری کورد و لە چالاکوانانی کولتووری کوردەکانی باکووری ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر / ١١.١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ماڵی خۆیدا لە شاری نۆشەهری باکوری ئێران دەستبەسەرکراوە.

دەگوترێت کە ئەو نووسەرە کوردە بەهۆی نووسینی چەند وتارێک سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانەی هاوڵاتیان لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراوە.

هەروەها یەک لە ئەندامانی بنەماڵەی کاوسی لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەیدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و نوویسویەتی کە ناوبراو هەفتەیەک پاش دەستبەسەرکرانی لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بنەماڵەکەی سەبارەت بە دووایین ڕەوشی خۆی ئاگادارکردووەتەوە.