بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “شیروان سولەیمان نژاد” و “شەیدا نەجەفیان”، دوو هاوڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ لەلایەن لقی دوو دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ بەسەرۆکایەتی “دادوەر شێخلو” هەرکامە بە ٥ ساڵ بەندکران سزادراون.

لقی دووی دادگای شۆڕش تۆمەتی “هەوڵدان بۆ ئەندامبوونی یەک لە حزبە کوردستانییەکان”ی بەسەر ئەو دوو هاوڵاتییەدا سەپاندووە و و سزاکەشی نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێشتا لە بەندیخاەی ناوەندی ورمێ پێ ڕاگەیاندوون.

دەگوترێت کە ئەو هاوڵاتیانە نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

جێگەی ئاماژەیە کە لە ئێستادا شیروان سولەیمان نژاد لە بەشی گەنجان و شەیدا نەجەفیان لە بەشی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا بەسەردەبەن.