سەحەر کازمی

ژینگەپارێزی کوردی خەڵکی سنە

دەستبەسەرکران: ١٨ی گەلاوێژی ١٣٩٧ / ٢٠١٨.٠٨.٠٩

تۆمەت: هەوڵدانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی

سزا: ٢٠ مانگ بەندکران

ڕەوش: بەندکراو لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە (بەندیخانەی ژنان)

نوێکرایەوە; ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەمە ١٣٩٨ی هەتاویی “سەحەر کازمی“، چالاکوانی ژینگەپارێزی کورد پاش کۆتاییهاتنی سزای بەندکرانەکەی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانەی ژنان)ی سنە ئازادکرا.


سەحەر کازمی لە ڕێکەوتی ١٨ گەلاوێژی ١٣٩٧ / ٢٠١٨.٠٨.٠٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. دوابەدوای ئەو، لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ / ٢٠١٨.١١.١٥، مەهوەش ئەمیریی دایکی و مادیح فەتحیی هاوسەری پاش بانگکران بۆ دەزگای هەواڵگریی (ستاد خبری) فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکران.

ئەو ژنەژینگەپارێزە لە ماوەی ٧٢ ڕۆژی سەرەتای دەستبەسەرکرانەکەیدا هەموو ڕۆژێک گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

سەحەر کازمی و مەهوەش ئەمیری لە ڕێکەوتی ٣ سەرماوەزی ١٣٩٧ / ٢٠١٨.١١.٢٤ پاش کۆچی دوایی باوکی بنەماڵەکە بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنیدا بەشێوەی کاتی ئازادکران. ناوبراو هەفتەیەک پاش ئازادکران دیسانەوە دەستبەسەرکرا و ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە (بەندیخانەی ژنان) کرا. هەروەها مادیح فەتحی لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٧ / ٢٠١٩.٠٢ بە دانانی بارمتە ئازادکرا.

دەگوترێت هێزە ئەمنییەکان دایک و هاوسەری ئەو ژنەژینگەپارێزەیان بەمەبەستی فشار خستنەسەری بۆ ئەنجامدانی دانپێدانانی زۆرەملی لە تەلەفزیۆندا دەستبەسەرکردبوو. بەڵام ئەو داواکارییە بەردەوام لەلایەن سەحەر کازمییەوە ڕەتکراوەتەوە.

سەحەر کازمی لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٧ / ٢٠١٩.٠٢ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا.

ئەو سزایە پاش تانەلێدان لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٧/ ٢٠١٩.٠٣.١٥ لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بۆ ٢٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو ژنەژینگەپارێزە لە ئێستادا ١٥ مانگە وا دەستبەسەرکراوە و لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنەدا بەندکراوە.