قادر محەمەدزادە

هاوڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان

دەستبەسەرکران: ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٨٤ / ٢٠٠٦.٠١.١٩

سزا: ١٨ ساڵ بەندکران

ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد

قادر محەمەدزادە، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان لە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٨٤ / ٢٠٠٦.٠١.١٩ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردیدا” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. پاش چەند مانگێک مانەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانئی دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی مهاباد و و رمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە و ١٥ مانگ دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە تۆمەتی “دژایەتی لەگەڵ خودا (محاربە)” بە ١٨ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی یەزد سزادرا. ئەو سزایە لە ئەنجامدا لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وەک خۆی پشتڕاستکرایەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٧ / ٢٠١٩.٠٢ لەسەر فەرمانی بەرپرسانی دادی ورمێووە و بەتۆمەتی “پێشێلکردنی یاساکانی بەندیخانە” لەگەڵ ٣٠ بەندکراوی دیکە بۆ بەندی ئەمنی بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە. ناوبراو ڕۆژی ١١ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ / ٢٠١٩.٠٣.٠٢ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بەندکرانی لە بەندی ئەمن دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و سێ هەفتە بەردەوامیی بە مانگرتنەکەی دا.

لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ / ٢٠١٩.٠٣.١٧ لەکاتێکا هێشتا لە مانگرتندا بوو بۆ نووسینگەی بەڕێوبەری ناوخۆی بەندیخانە بانگ کرا و سزای دوورخرانەوەی بۆ بەندیخانەی یەز پێ ڕاگەیەندرا، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەی یەزد وەریان نەگرت. ناوبراو لە ئەنامدا لە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ / ٢٠١٩.٠٤.٠٧ لە بەندیخانەی مهابادەوە ب ۆ ئەو بەندیخانەیە دوورخرایەوە.

دەگوترێت کە ئەو بەندکراوە سیاسییە لە دۆسییەکی دیکە دا بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” بە سێدارە (قصاص) و لەبەر ڕووی گشتیی ئەو تۆمەتە بە ٧ ساڵ بەندکران سزادراوە. بەڵام ئەو سزایە پاشان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوەهەڵوەشێندرایەوە و گۆڕا بە دانی سزای دارایی (دیە).

قادر محەمەدزادە لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٨ / ٢٠١٩.١٠.١٦ پاش ئەوەی پێی ڕاگەیەندرا کە سزای ٧ ساڵ لە دۆسییە تازەکەیدا جێبەجێ دەکرێت دەستی دایە مانگرتن لە خواردن. ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەر / ٢٠١٩.١٠.٣١ لەسەر فەرمانی سەرۆکی بەندیخانەی یەزد بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە گواقزرایەوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر / ٢٠١٩.١١.٠٥ پاش ئەوە ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی بەڕێکرا بۆ ناوەندی دەرمانی بەندیخانەکە بەڵام خۆی لە وەرگرتنی چارەسەری پاراست و مانگرتنەکەی نەشکاند.

ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە ئێستادا ١٥ یەمین ساڵی بەندکرانەکەی لە بەندیخانی ناوەندیی یەزدا تێپەڕدەکات، لەکاتێکدا هێشتا مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەی نەدراوەتێ.