بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی 11ی خەزەڵوەر/ 11.02 لە کاتێکدا کە “کامران عەبدی پور”، بەندکراوی سزادراو بە سێدارە (قصاص) بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە گوازرابووەوە، بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆشبوون و سزاکەی جێبەجەنەکرا.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، چالاکوانانی مەدەنی و هاوڵاتییانی سەقزی رۆڵی بەرچاویان هەبووە بۆ ئەوە ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە بۆ جێبەجێنەنەکردنی سزاکە وەربگرن.

ئەم هەوڵانەش لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جێبەجێبوونی سزای سێدارەی کامران عەبدی پور لە ڕۆژی شەممەدا چڕبوبوونەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو بەندکراوە نزیک 15 ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتن”ی هاوڵاتییەکی سەقزی دەستبەسەرکرابوو و پاشان بە سێدارە سزادرابوو.