تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، محەمەد شەریف سالم، هاوڵاتی کورد و خەڵکی گوندی”دەزج”ی سەربە مەرگەوەری ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان” پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، دادگای ئەم هاوڵاتییە کوردە هەفتەی رابردوو لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی شێخلو بەڕێوەچووە.

محەمەد شەریف سالم رۆژی یەکی رەزبەر/ ٠٩.٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی چوار رۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێدا لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

ئەم هاوڵاتییە کوردە سەرەنجام رۆژی پێنجی رەزبەر/ ٠٩.٢٨ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە و ئێستا لە بەندی ٣-٤ی ئەم بەندیخانەیەدایە.