بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “جەواد ئەحمەدی” بەندکراوی سیاسیی کورد رۆژی ٢٨ی رەزبەر/ ١٠.٢٠ پاش کۆتایی هاتنی سزاکەی و تێپەڕاندنی سێ ساڵ و نۆ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم بەندکراوە سیاسییە لەو ماوەیەدا سەرەڕای نەخۆشی گورچیلە لە مافی وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان و هەروەها چوونەدەرەوە لە بەندیخانە بێ بەش بووە. ناوبرا تەنیا جارێک لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا/٢٠١٩.٠٦ ڕۆژێک پاش چڵککردنی گورچیلەیۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە گوازرابووەوە.

جەواد ئەحمەدی پاییزی ساڵی ١٣٩٤/ ٢٠١٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتی “ئەندامبوونی لە ناو حیزبێکی کوردستانی”دا بە پێنج ساڵ بەندکران سزادرا.

ئەم سزایە پاش تانە لێدان و بە کەڵک وەرگرتن لە یاسای “ڕەزامەندی بە بڕیار” بۆ سێ ساڵ و نۆ مانگ کەم کرایەوە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ساڵی ١٣٩٦/ ٢٠١٧ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەکردنی ياسای “جیاکردنەوە بەندکراوان بە پێی تاوان”، دەستی دایە مانگرتن لە خواردن. ئەو کات بەرپرسانی بەندیخانە بەڵێنیان پێدا بۆ بەندی بەندکراوانی سیاسی بگوازرێتەوە، هەر بۆیە ئەویش کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. پاشان بەرپرسانی بەندیخانەکە بەڵێنەکەیان نەبردە سەر و جەواد ئەحمەدیان بۆ بەندی کرێکاریی بەندیخانەکە گواستەوە.