تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، پاشنیوەڕۆی رۆژی ١ی خەزەڵوەر/ ١٠.٢٣ ئوتۆمبێلی هاوڵاتییەک بە ناوەی “نامدار ساڵح زادە”، پاش ئەوەی هێزەکانی “ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی شتوومەکی قاچاخ” کەوتوونەتە شوێنێ، لە دەروازەی چوونەژوورەوەی شاری جوانڕۆ وەرگەڕاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم کاسبکارە پاش وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی شایەتحاڵێک، هێزەکانی ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی شتوومەکی قاچاخ سەرەڕای ئەوەی زانیویانە باری ئەم کاسبکارە مێوژ بووە، کەوتوونەتە شوێنی و سەرەنجام بە رۆکردنی بزمار لەسەر جادەکە بوونەتە هۆی وەرگەڕانی ئوتومبێلەکەی.