تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی ٢ی رەزبەر/ ٠٩.٢٤ پەروین ئەدوایی، ژنەچالاکوانی کورد بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە سنە (ناسراو بە بەندیخانەی ژنان) ئازاد کراوە.

ئەم ژنەچالاکوانە لە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ/ ٠٧.٢٧ پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە.

ناوبراو لە رێکەوتی حەوتی رەزبەر/ ٠٩.٢٩ پاش تەواو بوونی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە گوازرایەوە.

پەروین ئەدوایی لە ساڵانی رابردوودا لە بواری مافەکانی ژنان، مافی منداڵان و بواری ژینگە لە شاری مەریوان چالاکی ئەنجامداوە. هەروەها لە بەدواداچوونەکان بۆ دۆسییەی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵێک لە گوندی “سلین”ی هەورامان رۆڵی بەرچاوەی هەبووە.