بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی سێ شەمە 30ی رەزبەر/ 10.22 چوار هاوڵاتی خەڵکی سنە بە ناوەکانی “یاسین کەریمی، هێمن محەمەدیان، یادگار جەعفەری و پوریا ناسری”، هەر کامە لەلایەن لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە ساڵێک بەندکران سزادران.

تۆمەتی ئەم هاوڵاتیانە لە دادگا، “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی بە سودی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان” راگەێەنراوە.

ئەم هاوڵاتیانە لە رێکەوتی 22ی پوشپەڕی ئەمساڵ/ 2019.07.13 لە ساڵڕۆژی تێرۆرکردنی عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری پێشووی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی “پۆشینی جل و بەرگی کوردییەوە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوون.

ئەوان پاش رۆژێک لێپرسینەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گوازرابوونەوە و سەرەنجام لە رێکەوتی 25ی پوشپەڕ/ 07.16 بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.