تۆڕی مافەکانی مرۆڤ زانیویەتی، فەرامەرز شەریعەتی چالاکوانی کرێکاریی کورد و خەڵکی شاری سنە، رۆژی ٢٢ی رەزبەر/ ١٠.١٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی شەریعەتی و سەردانیان بۆ ناوەندە ئەمنی و یاساییەکان هیچ زانیارییەک سەبارەت بەوەی چ ناوەندێک دەستبەسەری کردووە، لەبەر دەستدا نییە. هەروەها شوێن و هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەی تا ئێستا نادیارە.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رەحیم میرو سەگرکان، هاوڵاتی خەڵکی مەرگەوەری ورمێ روژی ٢٥ی رەزبەر/ ١٠.١٧ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

 ئەم هاوڵاتییە کوردە ناوەڕاستی مانگی رەزبەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەستبەسەر کرا و پاش هەفتەیەک لێپرسینەوە بۆ بەندی ٣-٤ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.