سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە سنە باس لەوە دەکەن هێزێکی بەرچاوی دژەشۆڕش و گاردی تایبەت لە سەرجەم شەقامەکانی نزیک بە مەیدانی ئازادی سنە جێگیرکراون.

بە پێی زانیارییەکان، لە پاشیوەڕۆی ڕۆژی رابردووەوە لە شەقامەکانی سەفەری (ئاویەر)، وەکیل، فیردەوسی، ژاندارمێری، حەسەن ئاوا، شەشوم بەهمەن، بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کەشی ئەمنی پێکهاتووە.

لەلایەکی دیکەوە، بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک پاریزەری کورد لە بەردەم نوسینگەی پارێزەرانی پارێزگای کوردستان لە شاری سنە گردبوونەوە و ئەو هێرشەی تورکیایان بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزارکرد.

ئەو پارێزەرانە لە گردبوونەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە دا کە هێرشی تورکیا پێشێلکاریی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.