بەرەبەیانی رۆژی ١٨ی رەزبەر/ ١٠.١٠ سزای بەندکراوێک بە ناوی عالەم کەریمی کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” بە بە سێدارە سزدرابوو، جێبەجێکرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت، عالەم کریمی ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی خوشکەزاکەی” دەستبەسەر کرابوو.

بە پێی وتەی سەرچاوەکە، ناوبراو لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا و تەنانەت کاتی جێبەجێکردنی سزاکەشی، ئەو تۆمەتەی رەتکردۆتەوە.

ئەم بەندکراوە لە دوو رۆژ لەمەوبەرەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە، بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە گوازرابوویەوە.

لەسێدارەدانی عالەم کەریمی هاوکاتە لەگەڵ ١٠ ئۆکتۆبر، واتە رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی سزای سێدارە.