دلێر نەسری هاوڵاتیی کورد رۆژی ١٦ی رەزبەر/ 2019.10.08 بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا و ئازاد ساڵحیان بۆ تێپەڕکردنی ١٧ مانگ سزای بەندکران، رۆژی ١٤ی رەزبەر/ 2019.10.06 بۆ بەندیخانەی سەقز گوازرایەوە.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دلێر نەسری رۆژی دووی خەرمانان/ 08.24 لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و پێنج رۆژ لەمەوبەر واتە پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە، لە دەستبەسەرگەی شەهرام فەری ئەم ناوەندە ئەمنییەوە بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە.

هەروەها ئازاد ساڵحیان هاوڵاتیی کوردی خەلکی شاری سەقز لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٧/ 2018.08 لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگا ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە لە مانگی رەشەمەی هەمان ساڵدا/ 2019.03 بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” و “سوکایەتی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی” بە دوو ساڵ بەندکران سزادرابوون.

ئەم سزایە پاش تانە لێدان، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ ١٧ مانگ کەم کرایەوە.