بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بڕیارە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە بەندکراوێکی تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” بەناوی ڕزگار زەندی لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە بدرێت. دەگوترێت چالاکوانە مەدەنییەکان و هاوڵاتییانی شاری سنە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریی لە جێبەجکرانی ئەو سزایە و وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەم بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: “شەوی ڕابردوو دەیان چالاکوانی مەدەنی و هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لە بەردەم پارکی سەعدیی ئەو شارەدا گردبوونەوە و داوایان لە بنەماڵەی کوژراوەکە کرد پاشگەزببنەوە لە جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ تۆمەتبارەکە. بەڵام ئەو بنەماڵەیە هێشتا هیچ وەڵامێکی ئەو داواکارییەیان نەداوەتەوە. وابڕیارە ئەو هاوڵاتییانە ئەمشەویش هەر بەو مەبەستە لە بەردەم بەندیخانەی سنەدا گردببنەوە”.
دەگوترێت ڕزگار زەندی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی / ٢٠١٦ لە کێشمەکێشمی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەی هاوبەش لە کاری بازرگانیدا بە چەک کەسێکی بنەماڵەی بەرامبەری کوشتووە.
لە ئێستادا ڕزگار زەندنی تەمەنی ٢٧ ساڵە و لە کاتی دەستبەسەرکراندا باوکی كورپه‌كی ٢٠ ڕۆژه‌ بووە.

وێنه‌كه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو: