سیروان ڕەحیمی، ژینگەپارێزیکی خەڵکی دێولان ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەزبەر / 09.28 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی گوت: “هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی شەممە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی ڕەحیمی و پاش ئەوەی ماڵەکەیان پشکنی و دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی شەخسیی ئەو ژینگەپارێزەدا گرت، دەستبەسەریان کرد”.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی گواستنەوەی سیروان ڕەحیمی لە دەستدا نییە.
دەگوترێت سیروان ڕەحیمی یەکێکە لە ئەندامانی ڕێکخراوی چیای سەوزی لەیلاخ و پێشتر لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی / 2017.09 بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی یەک لە حزبە کوردییەکان” بۆ ماوەی مانگێک دەستبەسەرکرابوو.