بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بە ناوی لەیلا زەرئەفشان کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” بە سێدارە سزادرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە ٢ی ڕەزبەر / 09.24 بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی گوازرابووەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو زیندانە.
چالاکێکی مەدەنی کە شەوی چوارشەممە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی هاوڵاتییان بەمەبەستی ڕاگریرانی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەرامبەر دەرگای چوونەژوورەوەی بەندیخانەی سنەدا گردبوووەتەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی دووا و گوتی: “بەداخەوە لەیلا زەرئەفشان، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی / 1984ی زایینی، پاش ٥ ساڵ مانەوە لە بەندیخانەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارەدرا”.
بە گوتەی ئەو چالاکە مەدەنییە، لەیلا زەرئەفشان نزیکەی ٥ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی “کوشتنیی هاوسەرەکەی” دەستبەسەرکرابوو.
دەگوترێت کە هەوڵدانی چەند مانگی ڕابردووی چالاکە مەدەنەنییەکان بەمەبەستی پاشگەزکردنەوەی بنەماڵەی کوژراو بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بێ ئەنجام بووە.
بەندكراوێکی ژن لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارەدرا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە