به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، رۆژی ٢ی رەزبەر/ 09.24 دلێر نەسری هاوڵاتی کورد خەڵکی ئاوایی تەنگی سەر و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران پاش ئەوەی ئەو هاووڵاتییە کورد دەستبەسەر دەکەن، ماڵەکەشی دەپشکنن و کۆمەڵێک کەل و پەلی شەخسیشی لەگەڵ خۆیان دەبەن.
دەگوترێت، دلێر نەسیری بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی سپا لە قەرارگای شەهرام فەر گواستراوەتەوە.