سێ بەندکراو کە بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە مادە سڕکەرەکان بەندکرابوون، رۆژی ۳ی خەرمانان/ 09.25 لە بەندیخانەی ورمێ ئیعدام کران.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە دوا کاتژمێرەکانی شەوی سێی خەرمانان، حوکمی سێ بەندکراو بە ناوەکانی رەئوف (ئازاد) ئازادیخواه، ئیبراهیم (شەمال) ئەحمەدی پور و سودین (شەهابەدین) محەمەدپور کە بۆ بەندی ۱۵غ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترابوونەوە، جێبەجێکرا.
رەئوف ئازادیخواه و ئیبراهیم ئەحمەدی پور لە نزیک سێ ساڵ لەمەوبەرەوە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە مادە سڕکەرەکانەوە دەستبەسەر کران و پاشان ئیعدامیان بەسەردا سەپا. هەروەها سودین محەمەد پور لە نزیک شەش مانگ