بەرەبەیانی رۆژی سێی خەرمانان/ 09.25 سێ بەندکراو کە تۆمەتەکانی پەیوەست بە مادە سڕکەرەکان لێدراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئیعدام بۆ ژوورە تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترانەوە.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رەئوف ئازادیخواه، شەهابەدین محەمەدپور و ئیبراهیم ئەحمەدی پور لە بەندی ١٥ی ئەم بەندیخانەیەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواستراوەتەوە.
بنەماڵەی ئەم بەندکراوانە بۆ دوا دیدار بۆ بەندیخانە بانگ کراون و بە وتەی بەرپرسانی بەندیخانەکە حوکمی ئەم سێ بەندکراوە بەرەبەیانی سبەینێ واتە چوار خەرمانان/ 09.26 بەڕێوەدەچێت.