بەرەبەیانی رۆژی رابردوو بەندکراوێک  لە بەندی ٣ـ٤ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە هۆی راوەستانی دڵییەوە، گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، داریوش کەنگەرلو ٦٥ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە نزیک دوو ساڵ و نیو لەمەوبەرەوە ماوەی ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دەرچوو بوو. لە کاتێکدا ئەم زیندانییە گیانی لەدەستداوە کە پزیشکی یاسایی شاری ورمێ رایگەیاندبوو کە ئەو توانایی ئەوەی نییە لە بەندیخانەدا بێت، چونکە نەخۆشی دڵی بووە و پێشتریش نەشتەرگەری بۆکراوە.

پێشتریش لە شەوی ٩ی خەرمانان/ ٠٨.٣١ بەندکراوێکی دیکە بەناوی ئەحمەد ئاموختە پاش ئەوەی لە هۆش خۆی دەچێت بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانەکە دەگوازرێتەوە، بەڵام بە هۆی کەمتەرخەمی و نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی درەوەی بەندیخانەکە گیانی لەدەستدابوو