لە رۆژانی رابردوودا، گۆران خودامورادی، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی شیانی سنە و ئەمیر محەمەدخانی و فاروق خانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ٢٥ی خەرمانان / ٢٠١٩.٠٩.١٦، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی گۆران خودامورادی لە گوندی شیان و دەستبەسەریان کرد. هەروەها ئەو ناو ماڵی ئەو هاوڵاتییەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی شەخسییدا گرتووە.
چەند رۆژێک پێشتر و لە بەرواری ٢١ی خەرماناندا /٢٠١٩.٠٩.١٢، هێزە ئەمنییەکان لە شاری دیواندەرەی سەربە پارێزگای سنە، شاخەوانێکی کورد بە ناوی ئەمیر محەمەدخانییان دەستبەسەر کردووە.
هاوکات کرێکارێکی نانەواخانە بە ناوی فاروق خانی لە گوندی شەریف ئاوای سەربە شاری دیواندەرەش دەستبەسەر کراوە.
بەگوێڕەی ئەو زانیارییانە سەرچاوە خۆجێییەکانی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیان ڕاگەیاندووە، ئەم سێ هاوڵاتییە کوردە بەتۆمەتی “هاوکاریکردنی یەک لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان” دەستبەسەرکراون.
سێ هاوڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سنە و دیواندەرە دەستبەسەر کران
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە