دوو چالاکی مەدەنی کورد بە ناوەکانی بێهزاد کەمانگەر و رەفیق کاکی رۆژی ١٨ی خەرمانان/ 09.09 بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی کامیاران ئازاد کران.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بێهزاد کەمانگەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و رەفیق کاکی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی کامیاران ئازاد کران.
ئەم دوو چالاکە مەدەنییەی کورد وێڕای پێنج چالاکی دیکە لە کامیاران بە ناوەکانی بورهان کەمانگەر، سیروان مورادی، ئارمان قۆیتاسی، ئەمجەد سەیفی و موحەمەد خاتری لە رێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ/ 08.06 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کران. بە پێی هەواڵەکان، لە کۆی ئەم کۆمەڵە چالاکە بورهان کەمانگەر، سیروان مورادی و محەمەد خاتری (لە ئاوایی شاهینی) هێشتا دەستبەسەرن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و ئەوانی دیکە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.
دوو چالاکی مەدەنی لە کامیاران ئازاد کران
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە