رۆژی ڕابردوو، ٥ی خەرمانان/ 2019.08.27، زیندانییەک بە ناوی رەزا موتیع بە تۆمەتی کوشتن، لە زیندانی ناوەندیی تەورێز ئێعدام کرا.
بە پێی هەواڵێک کە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم کەسە وێڕای زیندانییەکی دیکە بە ناوی “یوسف د” پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی هاوسەرە پێشووەکەی دەستبەسەر کراوە. “یوسف د”ش رۆژی سێ شەمەی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، بەڵام بەرەبەیانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بە شێوەی کاتی راگیرا.