عادڵ سالم فەرد هاووڵاتی کورد رۆژی 27ی گەلاوێژ/ 18.08.2019 بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێنی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردە ۲۶ی جۆزەردان/ 16.06.2019 لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شنۆ دەستبەسەر دەکرێت.
عادڵ سالم فەرد دوای دوو مانگ لێپێچینەوە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، رۆژی ۲۴ی گەلاوێژ/ 15.08.2019 بۆ بەندی۳-۴ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترابوویه‌وه‌.
دەگوترێ تۆمەتی سالم فەرد هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان راگەێنراوە.
عادڵ سالم فەرد دانیشتووی میرئاوای شنۆیە و دەرچووی بواری یاسایە لە زانکۆی پەیامی نوری مهاباد. ئەو هاوڵاتییە کوردە پێشتریش لە گەلاوێژی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.