کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی سەلیم زارعی له شوێنی پیشەکەی لە شارۆچکەی “ڕەبەت” بە هۆی رووخانی دیوارەوە گیانی لە دەستدا.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەلیم زارعی، ۴۷ ساڵان و دانیشتووی گوندی شندرێی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەت بە هۆی داڕِمانی دیوار بەسەریدا لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەستدا.
ساڵانە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کرێکارانی کوردستان بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست و دۆخی نالەباری شوێنی کار گیانیان لە دەست دەدەن.