عارف محەممەدی هاووڵاتی کورد دانیشتووی”باوان”سه‌ر به شاری ورمێ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ حوكمی پێنج ساڵ به‌ندكران به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
بە پێی زانیارییه‌کانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ،دانیشتنی دادگای ئەو هاوڵاتییه کوردە لە رێکەوتی ۱۳ی گەلاوێژ/04.08.2019 ئەمساڵ لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ بەرێوەچوو. نابراو لەم دادگاییەدا بە تاوانی”هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” لە رێگای هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران حوكمی پێنج ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
عارف محەممەدی لە رێکەوتی ۱۰ی پووشپەڕی/01.07.2019 ئەمساڵ وێڕای سێ هاووڵاتی تر بە ناوەکانی عابید محەممەدی، سەرهەنگ بابەکری وحەسەن بەراتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و دوای سێ حەفتە لێپرسین و لیکۆڵینەوە لە ده‌سبه‌سه‌رگه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواسترانەوە.
ئه‌و سێ هاووڵاتیه دواتر به دانانی بارمته به شێوه كاتی ئازاد كران به‌ڵام عارد محه‌ممه‌دی هه‌تا ئێستا له به‌ندیخانه ماوه‌ته و رۆژی رابردوو هاوکات له‌گه‌ڵ پێڕاگەیاندنی حوكمه‌كه‌ی لە به‌شی-۴‌ی زیندان گواستراوەته‌وه بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی.
عارف محەممەدی حوكمی پێنج ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە