چالاکوانی کورد، حوسێن کەمانگەر كه‌ ڕێکەوتی ۲۷ی مانگی پووشپەری ئەمساڵ/18.07.2019 لە بەرامبەر درێژبوونەوەی دەسبەسەری و ئەو گوشار و زەختانەی لەسەری بۆ وەرگرتنی دانپێایانی زۆرەملی هه‌یه‌ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە مانی لە خواردن گرووه‌ و  تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر دۆخی تەندرووستی ناوبراو لە بەردەستدا نیییە و ئەوە بۆتە هۆی دڵەڕاوکێ و ترسی بنەماڵەکەی.

سەرچاوەیکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو چالاکە کوردە به تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت” لە ماوەی دوو حه‌وتووی رابردوو بنەماڵەی کەمانگەر چەندین بار چوونەتە دادگای کامیاران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی سنە و کامیاران بەڵام تاکوو ئێستا ئاگادارێکی ئەوتووی لە سەر باروودۆخی كه‌مانگه‌ر بە دەست نەهێناوە. لێپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە وتوویانه‌ کە ئەو بۆ زیندانی کامیاران گواستراوەتەوە، لە حاڵێکدا ئیتلاعاتی کامیاران ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاگاداری ئەو مەسەلە نین”

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هه‌وڵه‌كان بنەماڵەی بۆ ده‌ستینیشانكردنی پارێزەر بە هۆی دژایەتی کردنی دادستانی کامیاران و ئیدارەی ئیتلاعات بێ ئاکام ماوەتەوە. دادگای کامیاران کەسێکی وەک پارێزەری تەسخیری لەو دۆسیەدا دەست نیشان كردووه‌ کە ئەویش هیچ زانیارێکی لە سەر دۆسیەکە و سڵامەتی حوسێن کەمانگەریان نییه‌.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی پێشتر بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی مانگرتنی حوسێن کەمانگەر لە خستنە ژێر گوشاری لە لایەن ئیدارەی ئینلاعات بۆ ئەنجامی دانپێانانی زۆره‌ملی  لە بابەت تێوه‌گڵانی نابراو لە کوشتنی” کۆسار فاتحی” شۆفێری ئامبوڵانسی مانگی سووری شارستانی کامیاران کە پووشپەڕی ساڵی رابردوو لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرابوو هەواڵی بڵاو کردبۆوە.
حوسێن کەمانگەر لە ۱۵ی بەفرانباری ساڵی رابردوو/ 05.01.2019 لە كاتی شه‌پۆلی نوێی دەسبەسەركردنی بەربڵاوی چالاکانی ژینگە پارێز و ئەندامانی لقی کوردستانی پاڕتی یەکێتی نەتەوەیی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کرا. چه‌ند هكه‌س لەو دەسبەسەرکراوانە دوای چەند مانگ بە دانانی بارمتەهایەکی قوورس ئازاد کران بەڵام ئەو چالاکە کوردە وێڕای دوو هاووڵاتی تری کوردی کامیاران بە ناوه‌كانی خالید زەمانی و باسام مورادی هەروا لە دەسبەسەریدان.