لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر كردنی چالاکوانان و هاوڵاتیانی کورد، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو دوو هاوڵاتی مەریوانی بە ناوەکانی “عەبدووڵڵا وەیسی” و “خالید سووری” دوای بانگهێشت بۆ ستادی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ەستبەسەر کران.

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە مەریوان بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان وت، “خالید سووری” خەڵکی گوندی “چۆر” کە خەریکی مێشداریە لە رێکەوتی ۲۴ی پووشپەڕ و “عەبدوڵا وەیسی” هاوڵاتیێکی تری مەریوانی لە رێکەوتی ۲۹ی پووشپەڕ دوای بانگهێشت بۆ ستادی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعات و ئەنجامی لێپرسینەوە دەستبەسەر کرا و دوای چەند رۆژ گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە.

هەروەها پێشتر لە رۆژی ۲۳ی مانگی پووشپەڕ، چوار چالاکی کورد بە ناوەکانی “عەلی رەزایی” و “ئومید ساڵحی” خەڵکی گوندی “گوێزە کوێرە” و “فاتح هوشمەند” خەڵکی گوندی “یەنگیجە” و “گۆران قوربانی” هەر بە هەمان شێوە، دوای بانگهێشت بۆ ستادی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

هەر لەو ڕۆژەدا هاوڵاتیێکی تری مەریوانی بە ناوی “یادگار دڵجو” لەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوه‌.