ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سێ زیندانی لە زیندانی شارەکانی “ورمێ و خۆی” بۆ بەڕێوەچوونی سزای سێدارەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە، لە ئاکامدا بە ڕەزایەت پێدانی بنەماڵەی کوژراوەکان، بۆ بەندی گشتیی زیندان گەڕیندرانەوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە دوو زیندانی بە ناوەکانی “شاهین غوڵامی” و “محەممەد تەیمووری” لە بەندەکانی ۱-۲ی زیندانی ناوەندی ورمێ و هەروەها “نادر حاجیزادە” لە زیندانی شاری خۆی کە رۆژی رابردوو بۆ بەرێوچوونی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە، سەر لە بەیانی دوێنێ بە ڕەزایەتی بنەماڵەی کۆژراوەکان، حوکمەکەیان هەڵوەشێندرا و تاوانباران بۆ نێو بەندی گشتیی زیندان گەڕێندرانەوە. ئەو سێ کەسە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندان بوون و لە ئاکامدا بنەماڵەی کۆژراوان بە لێبوردنییان لە حوکمی “قەساس” ڕزگار بوون و تاوانەکەیان بەخشرا، بەڵام تاوانباران دەبێت “بەرخوێن” بدەن