“مستەفا سەبزی”، زیندانی سیاسی کورد و خەڵکی شاری ماکۆ کە خەریکی تێپەڕکردنی سزای ۱۵ ساڵ زیندانییەکەیەتی لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی داوای ڕاگواستنی بۆ زیندانی شوێنی نیشتەجێبوونی بنه‌ماڵه‌ی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ بە پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی مانگرتنی مستەفا سەبزی ڕایگەیاند، “مستەفا سەبزی لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۲ بە تاوانی ئەندامبوون لە پاڕتێکی ئۆپۆزیسۆنی کورد دەستبەسەر کرا و تاکوو ئێستا لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە. زێدەتر لەوەش، ناوبراو زۆرکات لە بەندی زیندانییانی تاوانە مەترسیدارەکاندا ڕاگیراوە. ئەو سەرچاوەیە لە درێژەی وتەکانیدا دەشڵێت “دوای پشتڕاست کردنەوەی بڕیاری زیندانی مستەفا سەبزی لە دادگای پێداچوونەوە، ئەو زۆرجار داوای ڕاگواستنی بۆ زیندانی ماکۆی کردووە بەڵام نووسینگەی بەڕێوەچوونی سزاکانی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ ئەو داوایەی رەت کردۆتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کە لە بڕایاری دادگا هیچ ئاماژەیێک بە تێپەڕکردنی سزای لە زیندانی ناوەندی ورمێ نەدراوە.

مستەفا سەبزی رۆژی سێشەممە، ۱ی گەلاوێژ لە کاتێکدا بە نووسینی نامەیێک مانگرتن لە خواردن ڕادەگەینێ کە لە دوو رۆژ لەوەپێشیش دوو گیراوی سیاسی تر بە ناوەکانی “رەحمی تورگوت” و “بەشیر پیرماوان”ەش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە رەتکردنەوەی داواکاری ئازادی بە مەرجییان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

مستەفا سەبزی ،۲۴ساڵان، هاوڵاتی کورد و خەڵکی شاری ماکۆ ساڵی۹۳ی هەتاوی لە یەکێ لە گوندەکانی دەوەری شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدڕان دەستبەسەر و بۆ ماوەی دوو مانگ لە یەکێ لە گرتووخانە ئەمنییەکان ڕاگیرابوو و لە ژێر زەختی لێپرسین و لێکۆڵینەوە بووە. ئەو پاش کۆتایی هاتنی خولی لێپرسینەوەی بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە و پاش چەند ڕۆژ لە لایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ بە بۆنەی ئەندامێتی لە پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان( پەژاک) ۱۵ ساڵ زێندانی لەسەر داسەپا. ئەو سزایە وەک خۆی لە دادگای پێداچوونوەدا پشتڕاست کرایەوە.