ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۳۰ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە دانیشتوانی شاری سەرپێڵ زەهاو کە دوای بوومەڵەرزەی ساڵی ۹٦ هەتا ئێستا لە کانێکس دەژین ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە دەستووری چۆڵ کردنی کانێکسەکان دەربڕی و کۆبوونەوە. بەشێ تر لە ناڕەزایەتی ناڕازییان بۆ نەبوون و قەتع بوونی پێکڕای ئاو و کارەبا بوو.ئاو و کارەبا لە هەموو شاری سەرپێڵ و دەوروبەری قەتع بووە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە رێگای هەندێ سەرچاوەی متمانەپێکراو لە شاری سەرپێڵی زەهاو ئاگادار بۆتەوە کە ئەو کۆبوونەوانە لە دوو کاتی جیاوازدا بەڕێوە چووە. کۆبوونەوەیێکییان لە دوانیوەڕۆ بووە و ئەوی ترییان لە نیوەشەودا بەڕێووە چووە و درێژەی هەبووە.ئەو کۆبوونەوانە دوای چەند کاتژمێر بە هاتنی هێزی پۆلیس بە شێوەی تووندوتیژ لەگەڵ ناڕازییان تێکهەڵچوونە.

هەروەها بڕیار وابوو رۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ۳۱ی پووشپەڕ، کۆبوونەوەی ناڕازییان درێژەی هەبێت، بەڵام ناڕازییان ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە.

سەرچاوەیێکی ئاگادار لەو بارەوە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: شارەوانی سەرپێڵ زەهاو لە مانگی رابردوودا بە دانیشتوانی کانێکسەکان، کە بە ناچاری پاش بوومەلەرزەی ساڵی ۹٦ و ڕووخابوونی ماڵەکانییان لەو کانێکسانە ژیاون، هەڕەشەی کردبوو کە دەبێ کانێکسەکان چۆڵ بکەن و بۆ شوێنێکی تر ماڵتان ڕابگوازنەوە.

شارەوان هەروەها وەعدەی لە هەندێ لە دانیشتوان بۆ چۆڵکردن وەرگرتبوو. لەگەڵ ئەوەشدا قەتع بوونی لە سەریەکی ئاو و کارەبا لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ ئەوەی بووە کە گۆشار خەنە سەر دانیشتوانی کانێکسەکان کە ناچار بن چۆڵی کەن.

هەروەها فه‌رمانداری شاری سەرپێڵ زەهاو رۆژی رابردوو لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێرە ناوخۆییەکاندا سەبارەت بەو ناڕەزایەتییانەی کە بەڕێوە چوون دژکردەوەی نیشان دا. ناوبراو دەشڵێت، دانیشتوانی کانێکس بواری دە ڕۆژەیان هەیە، کە لە شارەوانی وەریگرتووە، بۆ چۆڵکردنی کانێکسەکان.

“موحیبەت جەماڵنیا” لەو وتووێژە وتیشی، “بە پێی ئەوەی کە زیاتر لە ۱۷ هەزار “یەکەی چاککردن و ڕووخاندن” لەو شارە کاریان کۆتایی پێ هاتووە، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە جەماوەر ئەو شوێنە کاتییانە چوڵ بکەن و بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانی خۆیان. ئەوە لە کاتێک دایە کە سەرچاوەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو ناوچەیەدا لە زاری بوومەلەرزە لێدراوەکانی دانیشتووی ناو کانێکسەکان دەڵێت تاکوو ئێستا بەڵێنەکانی دەوڵەت بۆ چاککردنەوەی خانۆ ڕووخاوەکان بە تەاوی جێبەجێ نەبووە و کۆتایی پێ نەهاتووە. هۆکارگەلی کۆتایی پێ نەهاتنی ئەو بەڵێنانە بریتین لە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڕکود و نرخی کەلوپەلی بیناسازی، دابەزینی ئابووری بە گشتی و بەتایبەتی بۆ چاککردنەوەی ماڵە ڕووخاوەکانی ئەو شارە، ناتوانی دانەوەی وامە دەوڵەتییەکان لە لایەن خەڵکی سەرپێڵەوە

 

https://www.facebook.com/KurdistanHRN/videos/332880624254934/?t=0