رۆژی چوارشەممە  هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە رێگای شاری ئەهواز ده‌ده‌ن به‌ ده‌سترێژی گوله‌ و ده‌یكۆژن.

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری کامیاران بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: ئێوارەی رۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتی۲۶ی مانگی پووشپەڕ( 2019-06-17 )، لە كاتی هەڵاتنی ئوتۆمبیلی جۆری پژو و بەدواکەوتنی لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی ئێرانه‌وه‌، “میلاد فەتحی” کاسبکاری خەڵکی شاری کامیاران بە تەقە و دەسڕێژی گولەی ئه‌م هێزانه‌ دەکوژرێت.

بەگویرەی وتەکانی ئەو سەرچاوەیە و بەپێی گرتە ڤیدیۆیێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە، دوای کوشتنی ناوبراو هێزە ئینتزامییەکان دەست بە پشکنینی ئۆتومبیلەکەی دەکەن و بەڵام دوای ئەوەی هیچ کەلوپەلێکی قاچاخی تێدا نەبووە، تەرمی ناوبراو بە جێ دەهێڵن و لەو شوێنە خۆیان بزر دەکەن

شایانی باسه‌ مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو “فاڕووق فەیزی” کوڕی “ئیسماعیل”  كاسبكاری خەڵکی گوندی “تەنگی وەر” سەر بە شاری کامیاران هەر بە هەمان شێوە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری ئەهواز كۆژرا.