لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كردنی هاوڵاتییان و چالاکانی کورد، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا حەوت هاوڵاتی تری کورد لە شارەکانی ورمێ، سایین قه‌ڵا، تیکاب، مهاباد و سنە دەستبەسەر کران.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی تۆڕی مای مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕێکەوتی ۱۵ی مانگی پووشپەڕ ( 2019-07-06 )  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە “رەمەزان سوڵتانی”یان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەە کرد و پاشان بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئەو دامەزراوە ئەمنییەتیە ڕایگواستوونەوە.

دەوترێ دوو لە منداڵانی ئەو هاوڵاتییە کوردە لە پاڕتێکی ئۆپۆزێسیۆنی کوردی بەشدارن و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ستادی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەکانی زەخت و گوشارێکی زۆریان خستۆتە سەری.

هەروەها ڕێکەوتی ۲۲ی مانگی پووشپەڕ ( 2019-07-13 ) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لە دانیشگای شاری “شارۆجوەی” سەر بە ناوچەی “تڕگەوەر” کەسێکییان بە ناوی “جەلال سورمان” دەستبەسەر کردووە. ناوبراو هەتاکوو ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بەپێی راپۆرتێکی تر، ڕێکەوتی ۲۳ی مانگی پووشپەڕ ( 2019-07-14 ) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد دوو برایان بە ناوەکانی “ئاوات بێهرووزی” و “کەیوان بێهرووزی” خەڵکی گوندی “حاجی حەسەن” سەر بە ناوچەی “شامات”ی مه‌هاباد دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنکی نادیارییان بردوون. “کەیوان بێهرووزی” لە دێهاتی “حاجی حەسەن” خاونی نوێنەرایەتی بڵاوکردنەوەی سەم و کودی کشتوکاڵە. و “ئاوات بێهرووزی”ش خەریکی کشتووکالە.

هەروەها ڕێکەوتی ۲۴ی مانگی پووشپەڕ( 2019-07-15 ) هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی “قازانلی” سەر بە شاری “سایین قه‌ڵا” بە ناوەکانی “رەحیم ئەحمەدپوور” و “ئەمیر تاپورا” دەستبەسەر دەکەن و لەگەڵ ئەواندا هاوڵاتیێکی تری خەڵکی شاری “تیکاب” بە ناوی”بەهمەن خوسرەوی” دەسبەسەر دەکەن. لە چارەنووسی ئەو سێ هاوڵاتییە کوردە هەتاکوو ئێستا هیچ زانیاریێک لە بەر دەستدا نییە