سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە سێ زیندانی مەحکووم بە ئیعدام کە یەکییان کوڕێکی گەنجی تەمەن ۱۹ ساڵان بووە لە زیندانی میناب ئیعدام کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: “۲۳ی مانگی پووشپەڕ سێ زیندانی بە ناوەکانی “ئەمیر شادابی”، “عەلی کەریمی” و “محەممەد پەڕوایی” بۆ بەڕێوەچوونی سزای ئیعدام گواسترابووبوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و رۆژیک دواتر هەر سێ کەسیان لە سێدارە دران.

دەوترێ ئەمیر شادابی، خەڵکی شاری میناب کاتێ دەستبەسەر کرابوو تەمەنی کەمتر لە ۱۸ ساڵ بووە و نزیک چوار ساڵ لەوەوپێش بە تاوانی “شەڕ” کە تێیدا “کەسێک دەکوژرێ” دەستبەسەر دەکرێت. هەروەها تاوانی عەلی کەریمی خەڵکی شاری بشاگەرد و محەممەد پەرویی “کوشتنی بە ئانقەست” بوو