لە درێژەی تۆپبارانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیێک بریندار بوونە و کەسکی تریش گیانی له‌ ده‌ستدا.

لە درێژەی پیلانی میلیتاریزەکردنی کوردستان، لە رۆژی ڕابردوودا هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بە تۆپباران کردنی تووندی ناوچە شاخاوییەکانی شارەکانی سەروئاوا و جوانرۆ و هەروەها بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان_ییان کردووە.

لە ئاکامی ئەو تۆپباران کردنەدا، کە تاکوو ئێستا درێژەی هەیە، دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیێک بریندار بوونە و یەکی تریش کۆژراوە.

بەپێی زانییارییەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو قەرارگای “حەمزە سەیدو شوهەدای” شاری ورمێ دەستی بە تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان کردووە کە لە ئاکامی لێکەوتنی گولە تۆپێک بە ماڵێک لە گوندی “زنی” هەڵکەوتوو لە خاکی هەرێمی کوردستان ژنێکی گەنج بە ناوی “زەیتوون قادر” گیانی لە دەست داوە و دوو ئەندامی تری ئەو بنەماڵەیە بە ناوەکانی “سیروان و ئسماعیل قادر” بریندار بوونە.ئەو تۆپبارانانە بووەتە هۆی ئاگر کەوتنێکی بەرفراوان لە دارستانەکان و مەرتعەکانی ناوچەکانی “برادۆست” و “سیدەکانی” هەرێمی کوردستان.

هەر لە هەمان ڕۆژدا بە دوای تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی قەرارگای نەجەفی ئەشڕەفی سپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی حیزبێکی کوردی لە نزیک گۆندی “بێوڵە” لە دەڤەری شاری جوانرۆ، سپای پاسداران دەستی بە تۆپبارانی چیاکانی نزیکی ئەو گوندە کردووە کە ئاگر کەوتنێکی بەرفراوانی دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی لێکەوتەوە.

هەروەها سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سپای پاسداڕانی شارستانی سەروئاوا دەستیان بە تۆپبارانی بەرزاییەکانی سنووری نزیک گۆندی “کێمنە” لە هەورامان کردووە کە تاکوو ئێستاش درێژەی هەیە.