عەلی بەدرخانی، نووسەری بەندکراو کە ‌‌۱۷ی گەلاوێژ لە ناڕەزایەتی بۆ نەگواستنەوەی بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی و گوشاری بەرپرسانی گرتوخانەی ورمێ بۆ ماوەی ۷ رۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، لەلایەن چەند کەس له بەنکراوانی تاوانە مەترسیدارەکان، لەگەڵ هاندانی بەرپرسی گرتوخانه کەوتە ژێر کوتەککارییەوە.

هەر لەمبارەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان، ئاشکرای کرد کە ئەو بەندکراوە سیاسیه رۆژی سێشەممە ۲۳ی گەلاوێژ دوای ‌۷ رۆژ له مانگرتن له خواردن به بەڵێنی بەرپرسانی گرتووخانه لەسەر گواستنەوەی بە بەندی ۱۲، بەندی بەندکراوانی سیاسی، بە مانگرنی خۆی کۆتایی هێناوە بەڵام جارێکی دیکە له ژووری تاکەکەسی بە بەندی کرێکاری گواستراوەتەوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە، رۆژی هەینی، ۲٦ی گەلاوێژ، ۱۰ بەندکراو تاوانە مەترسیدارەکان گیراو له بەندی کرێکاری لەگەڵ هاندانی بەرپرسی ئەو گرتووخانە، مێهرعەلی فەرهەنگ، بە جەستەیەکی بڕاو کە له گرتووخانە تیژی پێی دەڵێن، هێرشی کردبووە سەر ئەو بەنکراوه و ناوبراویان به توندی خستبووە ژێر هێرش.
ئەو بەنکراوە سیاسیه دوای بریندار بوون له شوێنی شانومل بۆ بنکەی تەندروستی گرتووخانە گواستراوەتەوە. بەوحاڵەوە دوای چارەسەری ئەو بەندکراوە سیاسیە دیسان بۆ بەندی بەندکراوانی تاوانە ئاساییەکان بردووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، بەندی کرێکاری یەکێک له بێ ئیمکاناتتری و ناپاکترین بەندەکانی گرتووخانەی ناوەندی ورمێیه، کە شێوەی جیاواز له بەندەکانی دیکە له حەساری ناوەندی گرتووخانە قەراری گرتووە، ئەو بەنده زۆربەی شوێنی پاراستنی بەندکراوانی تاوانە قورسەکانی مادەهۆشبەرەکانن و هەروەها هەر حەفتە دوو رۆژ بۆ مەرەخەستی نێردراون. جێگەی ئەو بەندە کە بە شێوەی تەقریبی ۱۵۰ کەسە بۆ ۴۰۰ بەندکراو بەرزبووەتەوە و ئەنجامی تەواوی کاره خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوە وەکوو لێنان و نۆژەنکردنەوەی کەلوپەل و کاری خانووبەرە و شتی دیکەش له عۆدەی بەندکراوانی حەپسی لەو بەندەن و له ڕاستیدا ئەوان مەجبوور بە ئەنجامی کاری زۆرەملێ بەبێ پاره “بێگاری”ن

عەلی بەدرخانی ناسراو به “شوان” لەلایەن خۆوە له ئەندامی بنەماڵەی سەرشوناسی کورد، بەدرخانییەکانن. ناوبراو ماوەی سی ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ بنەماڵەی خۆی له کوردستانی عێراقەوە (باشووری کوردستان) بۆ ئێران کۆچی کردووە و پەیڕەوی عێراقی- ئێرانی هەیە. هەروەها لە نووسراوە و ئاسەوارەکانی ئەو نووسەره دەتواندرێ بە «ترکیه، دموکراسی و کًردها»، «گفتگوی اندیشه»، «پناهنده عشق»، «حکایت و افسانه‌های کُردی» ئاماژەی پێبکرێت.

ناوبراو کە له ساڵی ۹۳ له تێرمی کۆتایی خولی ماستەری زانکۆی تاران له درێژەی خوێندن بێبەش کراوبوو له ۴ی بەفرانبار هەمان ساڵ له ماڵی خوشکی له ورمێ دەستبەسەر کراو بۆ ماوەی ۲۰ رۆژ بە تۆمەتی دەستبردن دژی پاراستنی نەتەوەیی له بەندیخانەی دایرەی ئیتلاعاتی ئەو شارە پرسینەوەی لێکرا. لەو ماوەدا لەگەڵ ئامانجی گرتنی دانپێدانی ساختەیی لەو، ناوبراویان چەندین جار شکەنجە دابوو.
دوای تەواوبوونی پرسینەوەکان، ناوبراویان له ۲۵ی بەفرانبار بۆ گرتووخانەی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە. دوای دوو مانگ ڕاگرتن له گرتووخانەی ناوەندی ورمێ عەلی بەدرخانی بە بارمەتە ئازاد کرا و دوای چەند مانگ، لقی ۲ی دادگەی شۆڕشی ورمێ ئەو نووسەرەی بە تۆمەتی دەستبردن دژی پاراستنی نەتەوەیی به خۆڕاگری ۵ ساڵ بەندکردن سزادرا.

دوای ناڕەزایەتی ناوبراو به حوکمی تۆمارکراو، دۆسیە بۆ پێداچوونەوە بۆ لقی ۱۰ی دادگەی پێداچوونەوەی ورمێ گواسترایەوە و له ئاکامدا حوکمی تۆمارکراو بۆ ۳ ساڵ بەند نزمبووەوە.

خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹٦ دوای بانگهێشت و سەردان بۆ لێپرسینەوەی دادگەی شۆڕشی ورمێ بۆ خۆڕاگری خولی بەندکردنی خۆی دەستبەسەر و بۆ بەندی ۳-۴ی بەندی بەنکراوانی تاوانە ئاساییەکانی گرتووخانەی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە. هەروەها ناوبراو پێشتریش له جستانی ساڵی ۱۳۹۳ له دەستبەسەرکردنی نایاساییەکەی لە بەندیخانەی دایرەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ ماوەی ۹ رۆژ دەستی به مانگرتن له خواردنی وشکی کردبوو.