سەردێڕ:

گیانبەختکردنی دوو کۆڵبەر و برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان و سەردەشتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوە (٢٨ی مارس) پێنج کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «تەتە»ی هەورامانەوە داکەوتن. لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی شۆڕش شوکری،…

گیانبەختکردنی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و برینداربوونی لانیکەم نۆ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە پیرانشار و نەوسوود

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوە (٢٧ی مارس) تەرمی سەعید سەلووسی، کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار کە بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست دابوو، لە بەرزاییە…

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین لە سەردەشت

ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەوف ئەحمەدی و جەبار ئەحمەدزادە لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار…

هەواڵەکان

ئازار 25, 2024

گیانبەختکردنی منداڵێکی کۆڵبەر بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی هەستیار عەبدولکەریمی لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا…

زیاتر بخوێنەوە

برینداربوونی دوو لاوی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بە هۆی بڵاوکردنەوەی گۆرانی و شادیکردنەوە لە پارکێکی کرماشاندا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢١ی مارس) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر گرووپێک لاو کە لە پارکی ڕۆژهەڵاتدا لە نزیک ناوچەی مێژوویی تاقەوسانی کرماشان…

زیاتر بخوێنەوە
زیاتر باربکە

پین

ڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا

لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە…

زیاتر بخوێنەوە

لە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ…

زیاتر بخوێنەوە

مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای زیندانیی مەزهەبیی کورد داوود عەبدوڵڵاهی دوابەدوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی

ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبار (٢٦ی دیسامبەر) داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی مەزهەبیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، دوای ١٤ ساڵ بەندکران بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی…

زیاتر بخوێنەوە

بڵاوکراوەکان

هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی

ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە شەقامێکی تاراندا لە لایەن دەوریەی ئیرشادەوە بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کرا و سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرماناندا (١٦ی سێپتامبەر) بە هۆی ئەو زەبرانەوە کە لە ئەنجامی لێدانی هێزەکانی پۆلیسدا بەر سەری کەوتبوو…

زیاتر بخوێنەوە

ڕاپۆرتێکی توێژینەوەیی سەبارەت بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆدا؛ ئاگری شەڕی دەسەڵات لە سەر دەستە بەتاڵەکان و سەنگەرەکانی ڕقی گەل

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی دەسپێکردنی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادیدا، ڕاپۆرتێکی نوێی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا لەژێر ناوی «جوانڕۆ؛…

بەردەوامبوونی گوشاری سەر زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ورمێ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکان و داواکاری گشتیی ئەم شارەوە

لە درێژەی گوشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم زیندانیانە بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و خراونەتە…

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی تۆمەتبار بە «موحارەبە» لە زیندانی کامێران

پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١دا (٢٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم…

ماڵتی‌مەدیا

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٢

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (فێبرییە و مارسی ٢٠٢٤):

  • کۆڵبەران

چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی جەعفەر فەرەجی، عەلی زەرغامی، محەممەد گەنجە و عەتا حسەینی لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز، بانە، پیرانشار و نەوسوودی کرماشان بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. هەروەها ڕەحیم محەممەدزادە، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت، دوای دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لەژێر ئەشکەنجەی سەختدا گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەیشی لەسەر شاخێکەوە هەڵدراوەتە خوارەوە. دوو کۆڵبەریش بە ناوەکانی ئارام مەنووچێهری و سەیوان باتر کە خەڵکی مەریوان بوون، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکەیانەوە لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا گیانیان لە دەست داوە.

لانیکەم ٤٧ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون. شەش کۆڵبەر بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا، ٥ کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتوچۆ، ٤ کۆڵبەر بە ئەشکەنجە و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و ٢ کۆڵبەر بە ئەشکەنجە و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراق، ٢ کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین، کۆڵبەرێک بە هۆی بەردتێگرتن و کۆڵبەرێکیش بە هۆی لێدانی چەقۆوە لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە بریندار بوون.

 

  • لەسێدارەدان

لانیکەم ٤ بەندکراو لە زیندانەکانی مەهاباد و ئیلام بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە سێدارە دراون. سزای لەسێدارەدانی یەکێک لەم زیندانیانە دوای ٣٢ ساڵ بەندکران جێبەجێ کرا.

  • کوشتنی سەروویاسایی

شوعەیب زارعی، پێشمەرگە و کادێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەدا (١٦ی مارس) بە دەستی کەسێکی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیک بارەگای ئەم حیزبە لە گوندی «زڕگوێز»ی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.

بکەری ئەم تیرۆرە لە کاتێکدا کە دەیویست لە هەرێمی کوردستان هەڵبێت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمەوە لە سنووری پێنجوێن دەستبەسەر کرا. شوعەیب زارعی، ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «تەختە»ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش چووبووە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە.

  • سەپاندنی سزا

لانیکەم ٣ هونەرمەند و هاووڵاتیی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و کەیفەریی بۆکان، ئیلام و مەهابادەوە بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای بەندکران و سزای پارە بوونەتەوە.

  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٢٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و خوراسانی ڕەزەویدا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ٤ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون، ٤ کەس بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە و ٢ کەسیش دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کراون. ئەوانی دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگە یان زینداندان و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

سزای ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار، خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم هاووڵاتییە سەرەتا سزای ٢١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو بەڵام دادگاکە ئەو سزایەی گۆڕی بۆ ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوە لە ڕێی پێبەندی ئەلەکترۆنییەوە.

  • تەقینەوەی مین

لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەدا (٥ی مارس) تەقینەوەی مینی چێندراوی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراق لە شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام بووە هۆی برینداربوونی ٢ هاووڵاتی. هەروەها لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمەدا (٧ی مارس) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد میرانی و ئەبووبەکر روستەمیان لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود مینێکیان پێدا تەقییەوە و هەردووکیان بریندار بوون.

  • ژنکوشتن

لانیکەم ٣ ژنی کورد لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرماشاندا بە دەستی پیاوانی بنەماڵە و بە چەکی گەرم کوژراون.

  • کوشتنی هاووڵاتیان

لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەدا (٢٧ی فێبرییە) هێزە ئینتیزامییەکانی ئێران لە گوندی «ساڤان»ی شاری سەردەشت دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کرد کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی کاوان ئەمجەدی‌نیا کوژرا. ئۆتۆمبێلەکە لە کاتێکدا دەسڕێژی لێ کراوە کە هەڵگری هیچ کاڵایەک نەبووە.

  • مانگرتنی بەندکراوان

کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی ورمێ، دوای بەڵێنی بەرپرسانی زیندان بۆ قبووڵکردنی داواکارییەکانی، لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەدا (١٣ی مارس) کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتبوو.

  • گوشار بۆ سەر بەندکراوان

لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەدا (٢٦ی فێبرییە) شاهین گەلەداری، زیندانیی سیاسیی کورد، بە هۆی ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە پێدانی مۆڵەتی پشووی پزیشکی و بێبەشکران لە مافی ئازادیی مەرجدار، لە بەندی سەرووئەمنیی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا دەستی دایە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خۆکوشتن و گیانلەدەستدانی شاهین گەلەداری لە بەندی سیاسیی زیندانی ورمێدا، ڕۆژی ٩ی ڕەشەمە (٢٨ی فێبرییە) هێزەکانی گاردی زیندان بە فەرمانی پەیمان خانزادەی سەرۆکی زیندانەکە هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی ئەم زیندانە و وێڕای شێواندنی کەلوپەلی بەندکراوان، پەلاماری ژمارەیەک لە زیندانییەکانیان دا. هاوکات لەگەڵ هێرشکردنی هێزەکانی گاردی زینداندا، دوو زیندانیی کورد بە ناوەکانی حەسەن عومەرپوور و ئەشکان عوسماننژاد ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەر دا و لە لای قاچەوە سووتاون.

لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەشەمەدا (٣ی مارس) دوو بەندکراوی تاوانە ئاساییەکان بە ناوەکانی تەوحید غەزنەوی و سەجاد خوداجوو، دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن ئەکبەر ماهیریی سەرۆکی بەندی ٢-١ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە، ڕەوانەی بەندی ئەمن (پارێزاو)ی زیندانەکە کران. هاوکات دەیان پاسەوانی هێزەکانی گاردی زیندان هێرشیان کردە سەر بەندی ٢-١ و دوای پشکنینی بەندەکە کەلوپەلێکی زۆری بەندکراوانیان لە ناو برد. لە سەرەتای ڕەشەمەوە (کۆتایی فێبرییە) و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نامەی سەرئاوەڵای زیاتر لە ٨٠٠ بەندکراوی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ دوورخستنەوەی پەیمان خانزادەی سەرۆکی ئەم زیندانە، گوشار و ئەشکەنجەدانی زیندانیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

سامان یاسین، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تاراندا کە لە ساڵ و نیوێک لەمەوپێشەوە دەستبەسەر کراوە، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاباد لە شاری ڕەیی تاران کرا. ئەم هونەرمەندە کوردە پێشتر لە دووتوێی نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، لە ئاست دۆخی نادیار و هەڵپەسێردراوی خۆی لە زینداندا ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو.

  • مافی پیشەیی

محەممەد مورادیی ئەنساری، نووسەری خەڵکی ئیلام و خوێندکاری دوکتۆرای ئەدەبیات لە زانکۆی کوردستانی سنە کە گەڵاڕێزانی ئەمساڵ (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) دوای وەرگیرانی کۆتایی لە تاقیکردنەوەی مامۆستایەتیدا لە قوتابخانەیەکی شاری سنە دەستی بە وانەوتنەوە کردبوو، بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان و بەشی هەڵبژاردنی ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی سنەوە، لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە کار دەرکراوە.

  • کۆڵبەران
  • لەسێدارەدانەکان
  • ژنکوشتن
  • دەستبەسەرکردنەکان
  • سەپاندنی سزا
  • تەقینەوەی مین
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕووداوبریندار-کوژراوڕوونکردنەوە
١ڕەحمان ڕەحمانیزادهسەلاسی باوەجانینەوسوودسەرەتای ڕەشەمەبریندار ئەشکەنجە و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢فواد کارگەرجوانڕۆنەوسوود٢ی ڕەشەمەبریندار ددەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران، خێزاندار و باوکی ٢ منداڵ
٣فازڵ مەلێکیجوانڕۆنەوسوود٢ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤سوهەیب (پاشناو نەزانراوە)جوانڕۆنەوسوود٢ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥کازم عوسمانیسەقزسەقز٢ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٦یاسین فەلاحیمەریواننەوسوود٤ی ڕەشەمەبریندار داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا
٧میلاد ڕووستاییسەلاسی باوەجانینەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٨فەرزاد (پاشناو نەزانراوە)نادیارنەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٩بێهنام خەسرەویجوانڕۆنەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١٠حسەین بەهرامیجوانڕۆنەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١١مەیسەم ڕوستەمیپاوهنەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١٢فواد فەیزیسنەنەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١٣موبین کەرەمیسنەنەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١٤یەحیا نووریسەوڵاوانەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١٥مەیسەم ئەمینیسەلاسی باوەجانینەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١٦ئارمان ڕەحمانیسەلاسی باوەجانینەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١٧مەحموود کەرەمیسەلاسی باوەجانینەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١٨ئەمیر ڕەحمانیداڵاهۆنەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
١٩فەرزاد ڕوستەمیداڵاهۆنەوسوود٥ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
٢٠جەعفەر فەرەجیسەقزبانه٧ی ڕەشەمەکوژراودەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢١تاهیر (پاشناو نەزانراوە)سەلاسی باوەجانینەوسوود٧ی ڕەشەمەبریندار لێدانی چەقۆ لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
٢٢فەردین (پاشناو نەزانراوە)مەریواننەوسوود١١ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٣عەلی زەرغامیتیکابسەقز١٣ی ڕەشەمەکوژراودەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٤فەخرەدین یووسفیبانهبانه١٤ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٥ئارش قەیسەریانبانهبانه١٤ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٦ڕەوف قادریانسەقزبانه١٣ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٧عەتا حسەینیپاوهنەوسوود١٦ی ڕەشەمەکوژراو٣٢ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەدا تووشی مەرگ (وەستان)ی مێشک بوو.
٢٨ئەفشین نەزەریسەلاسی باوەجانینەوسوود١٦ی ڕەشەمەبریندار ئەشکەنجە و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٩زانیار سەیاحیبانهبانه١٦ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران، باوکی ٢ منداڵ
٣٠ئیدریس خاکپوورسەقزسەقز١٦ی ڕەشەمەبریندار دوای لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ کرد.
٣١مێهدی ئەنوەریسەقزسەقز١٦ی ڕەشەمەبریندار ٢٣ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٢ئەرسەلان نەزەریداڵاهۆنەوسوود١٦ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٣حەیدەر (پاشناو نەزانراوە)سەقزسەقز١٦ی ڕەشەمەبریندار دوای لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ کرد.
٣٤محەممەد میرانیپاوهنەوسوود١٧ی ڕەشەمەبریندار کەمئەندامبوون بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنووری نەوسووددا.
٣٥ئەبووبەکر ڕوستەمیانمەریواننەوسوود١٧ی ڕەشەمەبریندار تەقینەوەی مین
٣٦بەهمەن بەدریجوانڕۆنەوسوود١٨ی ڕەشەمەبریندار وەرگەڕانی ئۆتۆمبیل
٣٧فایەق بێهنیاسەقزنەوسوود١٨ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
٣٨هیوا ڕەحیمنیانادیاربانه١٨ی ڕەشەمەبریندار دوای لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ کرد.
٣٩ئارام مەنووچێهریمەریوانمەریوان١٩ی ڕەشەمەگیانلەدەستدانوەرگەڕانی ئۆتۆمبیل بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە ئینتیزامییەکانەوە
٤٠هادی (پاشناو نەزانراوە)نادیارنەوسوود٢١ی ڕەشەمەبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤١مەسعوود مەنسوورینادیارنەوسوود٢١ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤٢ئومید مورادیمەریواننەوسوود٢١ی ڕەشەمەبریندار بەردتێگرتنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤٣محەممەد (پاشناو نەزانراوە)نادیارنەوسوود٢١ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤٤ناسێح محەممەدیسەلاسی باوەجانینەوسوود٢١ی ڕەشەمەبریندار ڕووداوی هاتوچۆ
٤٥ئاکام وەیس مورادیسەلاسی باوەجانینەوسوود٢١ی ڕەشەمەبریندار ڕووداوی هاتوچۆ
٤٦مەنسوور عەزیزیهەورامانی مەریواننەوسوود٢٢ی ڕەشەمەبریندار داکەوتن لە بەرزاییەوە
٤٧خەبات فەرەجیسنەنەوسوود٢٢ی ڕەشەمەبریندار لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
٤٨تەیموور تەهماسبیداڵاهۆنەوسوود٢٢ی ڕەشەمەبریندار ٣٢ ساڵان و باوکی ٢ منداڵ، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٤٩محەممەد گەنجەپیرانشارپیرانشار٢٢ی ڕەشەمەکوژراودەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥٠محەممەد تەوفیقیبانهبانه٢٣ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥١حەسەن ڕاستگۆسەردەشتنوسود٢٣ی ڕەشەمەبریندار داکەوتن لە بەرزاییەوە
٥٢خەلیل شەوگەڕسەردەشتنەوسوود٢٣ی ڕەشەمەبریندار داکەوتن لە بەرزاییەوە
٥٣شێخە (پاشناو نەزانراوە)سەردەشتنەوسوود٢٣ی ڕەشەمەبریندار داکەوتن لە بەرزاییەوە
٥٤سەیوان باترمەریوانمەریوان٢٣ی ڕەشەمەگیانلەدەستدانڕووداوی هاتوچۆ
٥٥ئالان محەممەدیمەریوانمەریوان٢٣ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥٦سەعدی حسەینیبانهبانه٢٣ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥٧شادمان شوکریپاوهنەوسوود٢٣ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥٨فارووق سەیدیجوانڕۆنەوسوود٢٤ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥٩شاهڕوخ وەلیانەسنەنەوسوود٢٤ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٦٠کۆسار ئەحمەدیسنەنەوسوود٢٤ی ڕەشەمەبریندار ٢٤ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٦١کەیهان ئەحمەدیسنەنەوسوود٢٤ی ڕەشەمەبریندار ٤٢ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٦٢ئەحمەد نەبی زادەگانسەردەشتبانه٢٤ی ڕەشەمەبریندار لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراقەوە
٦٣کاوان ڕوستەمیکامێرانبانه٢٥ی ڕەشەمەبریندار لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
٦٤ڕەحیم محەممەدزادەڕەبەتی سەردەشتبانه٢٦ی ڕەشەمەکوژراودوای دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لەژێر ئەشکەنجەی سەختدا گیانی بەخت کرد و تەرمەکەیشیان لەسەر شاخێکەوە هەڵدایە خوارەوە.
٦٥ئەفشار باباییسەوڵاوانەوسوود٢٦ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
٦٦نووری دەرەزیارەتسەقزبانه٢٦ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەزەن
٦٧سیرووس مورادیکامێرانتەوێڵەی هەرێمی کوردستان٢٦ی ڕەشەمەبریندار لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراقەوە
٦٨سلێمان ئەمینیبانهبانه٢٩ی ڕەشەمەبریندار دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١فەخرەدین مەنگوڕنژادشنۆکوشتنی بەئەنقەست١٧ی ڕەشەمەزیندانی مەهاباد
٢عەباس دادوەرمەهابادکوشتنی بەئەنقەست١٧ی ڕەشەمەزیندانی مەهاباد
٣موعین سەلاوەرزی زادەئاودانانی ئیلامکوشتنی بەئەنقەست٢١ی ڕەشەمەزیندانی ناوەندیی ئیلام۵۸ ساڵان و دوای ۳۲ سال بەندکران بە تۆمەتی کوشتنی براکەی لە سێدارە درا.
٤مەنسوور مەنسووریسەراوڵەی ئیلامکوشتنی بەئەنقەست٢١ی ڕەشەمەزیندانی ناوەندیی ئیلام۳۴ ساڵان، بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانی ئیلامەوە بۆ سەر بنەماڵەی کوژراوەکە زۆر خێراتر لە سێدارە درا.
ژمارەناوشوێنی ڕوودانبەرواری ڕوودانڕوونکردنەوە
١زیبا سەیادورمێ٢٠ی ڕەشەمە٢٧ ساڵان، دوای ماوەیەکی زۆر توندوتیژیی خێزانی لە هاوسەرەکەی جیا بوویەوە و ماوەیەک دواتر بە دەستی هاوسەری پێشووی و بە چەکی گەرم کوژرا.
٢ مەریەم ڕەزمجووکرماشان٢٤ی ڕەشەمەبە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی هاوسەرەکەی و بە چەکی گەرم کوژرا. لەم دەسڕێژەدا دایکی و برایەکیشی بە ناوی سادق ڕەزمجوو کوژران.
٣پەریوەش بەیاتکرماشان٢٤ی ڕەشەمە دایکی مەریەم ڕەزمجوو کە بە دەستی زاواکەی بە چەکی گەرم کوژرا.
ژمارەناوشوێنی دەستبەسەرکردنبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین دۆخ
١زانا مینبەریسنە١ی ڕەشەمەهاووڵاتیڕۆژی ١٣ی ڕەشەمە بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
٢دانا لەنجئاواییمەریوان١ی ڕەشەمەچالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووڕۆژی ٢٢ی ڕەشەمە بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
٣مێهران ڕەحیمیقووچان٢ی ڕەشەمەهونەرمەندڕۆژی ٥ی ڕەشەمە بە بارمتە ئازاد کرا.
٤عەبدولکەریم کاکۆڵشنۆ٣ی ڕەشەمەهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
٥سوونیا شەریفیئاودانان٧ی ڕەشەمەدەستبەسەرکراوی سەرهەڵدانی ١٤٠١دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای ئاودانان و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لەسەر ڕاگرتنی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییکاندا، ئازاد کرا.
٦محەممەد عەباسزادەئیلام٧ی ڕەشەمەهونەرمەنددوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئەماکنی ئیلام و وەرگرتنی بەڵێننامەی زۆرەملێ ئازاد کرا. ئەم هونەرمەندە کوردە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا بەرانبەر پاڵپشتیکردنی ژمارەیەک هونەرمەند لە هەڵبژاردنەکان ناڕەزایی دەربڕیبوو.
٧مەتین ڕازیانسەقز٨ی ڕەشەمەهاووڵاتی١٧ ساڵان و کۆڵبەرە و ڕۆژی ١٩ی ڕەشەمە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
٨شەهاب دارابیشاباد١١ی ڕەشەمەهاووڵاتی
٩خەبات وەیسیمەریوان١٢ی ڕەشەمەخوێندکاربە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٥ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا.
١٠سلێمان عەبدیسەقز١٣ی ڕەشەمەچالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا.
١١ڕامین گورگانیکامێران١٥ی ڕەشەمەهاووڵاتی
١٢فەرزاد مەحموودپوورشنۆ١٥ی ڕەشەمەدەستبەسەرکراوی سەرهەڵدانی ١٤٠١بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
١٣فەریاد قادریسەوڵاوا٢٠ی ڕەشەمەزیندانیی سیاسیی پێشوودوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەسەر کرا.
١٤فواد شەعبانیسنە٢٤ی ڕەشەمەهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کرا.
١٥ساسان ڕەحمانپەناسەقز٢٦ی ڕەشەمەدەستبەسەرکراوی سەرهەڵدانی ١٤٠١
١٦حەمزە مەلاحەسەنمەهاباد٢٧ی ڕەشەمەهاووڵاتی
١٧کەمال گوڵاوی ئازەرمەهاباد٢٧ی ڕەشەمەهاووڵاتی
١٨ماردین گاگەشیپیرانشار٢٧ی ڕەشەمەهاووڵاتیمنداڵی ١٥ ساڵان
١٩شەهرام شاهیشنۆ٢٧ی ڕەشەمەهاووڵاتی
٢٠فەخرەدین ئەحمەدیشنۆ٢٧ی ڕەشەمەهاووڵاتی
٢١ڕەحیم سەلامەتشنۆ٢٧ی ڕەشەمەهاووڵاتی
٢٢ئەمیر ڕەحمانیشنۆ٢٨ی ڕەشەمەهاووڵاتی
ژمارەناودانیشتوویتۆمەتبەرواری دەرکردنی سزادادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١ساسان چەمەنئارائیلامبانگەشەی دژ بە حکومەت و لە بەرژەوەندیی گروپە دژبەرەکاندا۱۹ اسفندلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئیلام٣ مانگ بەندکران و ٢٠ میلیۆن تمەن سزای پارە
٢زانیار فەتاحیانبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت و هاندانی جەماوەر بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی۲۲ اسفندلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکان١٨ مانگ بەندکران
٣محەممەدتاهیر حسەینپوورنەغەدەئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستاندااواخر اسفندلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد١٣ ساڵ بەندکرانلە زیندانی نەغەدەدا حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنرا.
ژمارەناوشوێنی تەقینەوەبەرواربارودۆخڕوونکردنەوە
١ناسنامە نەزانراوەمێهران١٥ی ڕەشەمەبریندار
٢ناسنامە نەزانراوەمێهران١٥ی ڕەشەمەبریندار
٣محەممەد میرانیپاوە١٧ی ڕەشەمەلەدەستدانی ئەندامی جەستە
٤ئەبووبەکر ڕوستەمیانمەریوان١٧ی ڕەشەمەبریندار