بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی ڕێبەندان / ٠٢.١٦، هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی سەربە پاوە پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژیی گولـلە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و شەشی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو ناوچەیە ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕ گوتی: “ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود بەبێ ئەوەی پێشتر هۆشداری بدەن پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژیی گولـلە و لە ئەنجامدا تا ئێستا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەناوی ئەحمەد سەحرایی کوژراوە و شەش کۆڵبەری دیکەش بەناوەکانی عەزیم ئەمین زادە، جەبار محەمەدی، زاهد نوری، جەلال نوری، شاهد ئەداک و تەها سەلمانی بەسەختی برینداربوون”.

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە…