ئازادی ئایین ئارشیڤ – Page 3 of 4 – KHRN

سه‌رده‌شت؛ دوو کەسی تازەمەسیحی هێشتا هەر ده‌ستبه‌سه‌رن

لەسەر چاره‌نووسی دوو کەسی تازه‌مه‌سیحی به ‌ناوه‌كانی مێهدی ئیبراهیمزاده ‌و شێركۆ سیاوه‌شی كه‌ سەرەتای مانگی خه‌رمانان لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ سه‌رده‌شت و شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، شێركۆ سیاوه‌شی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ‌سه‌رده‌شت لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. هه‌روه‌ها تازەمەسیحییەکی…

زیاتر

ورمێ؛ مه‌لایه‌كی ئایینیی کورد به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرا

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو حه‌سه‌ن جه‌نگخا، مه‌لای ئایینیی کورد کە لەلایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، دوای تێپەڕینی حه‌فته‌یه‌ك به‌دانانی بارمته‌ ئازاد كرا.سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م مه‌لای ئایینییه‌ دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «مامۆستا حه‌سه‌ن جه‌نگخا، خه‌ڵكی گوندی حه‌وتخانی سەڵماسه‌ کە ٢٩ی گه‌لاوێژ له ‌كاتی ڕۆیشتندا بۆ گوندی دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م…

زیاتر

مه‌هاباد؛ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب قورئان له ‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١ی گه‌لاوێژ، یه‌كێك له ‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب قورئان به ‌ناوی حوسێن حه‌سه‌نخانی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ ئیداره‌ ئیتلاعاتی مه‌هابادەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه‌.مه‌كته‌ب قورئان به ‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی یه‌كێك له ‌ئه‌ندامه‌كانی، وتوویەتی بەرپرسایەتیی سڵامەت و گیانی ناوبراو لە ئەستۆی ئەو دەزگایەیە کە دەستبەسەری کردووە.له‌م به‌یاننامه‌دا هاتووه‌: «كاتژمێر ٣:١٤ ده‌قه‌،…

زیاتر
ته‌مموز 10, 2020

مەریوان؛ نائارامی و تێکهەڵچوون لە سنووری باشماخدا و برینداربوونی چەندین دەروێش بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مەریوان ڕایانگەیاندووە کە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و کۆمەڵێک لە دەروێشان لە سنووری باشماخی ئەو شارە و تەقەکرنی ئەو هێزانە، برینداربوونی چەندین دەروێشی لێ کەوتۆتەوە.بە وتەی ئەم سەرچاوانە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٩ی پووشپەڕ، نزیکەی دوو هەزار دەروێشی تەریقەتی قادری بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شێخ موحەممەدی کەسنەزانیی سەرۆکی تەریقەتەکەدا لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان، چوونەتە دەروازەی سنووریی…

زیاتر
حوزه‌یران 21, 2020

ئه‌لوه‌ند؛ سزای‌ قامچی بۆ ئه‌ندامێكی «یارسان»ی شۆرای شار

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی یارسان (ئەهلی‌‌حەق) و ئه‌ندامی شۆرای شاری ئه‌ڵوه‌ند له‌ پارێزگای قه‌زوێن، به‌ تۆمه‌تی «سووکایەتیكردن» به‌ حوجه‌تولئیسلام مه‌سعود مه‌هده‌وی، ئیمام جومعه‌ی ئه‌م شاره‌، سزای ٤٠ قامچی بۆ بڕایەوە.به‌ پێی ڕاپۆرتی كاناڵی تێلێگرامیی “شۆرای ڕاوێژكاریی چالاكانی مه‌ده‌نیی یاری” (ئه‌هلی حه‌ق)، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی شۆرای شار وەک دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی لە بەرانبەر‌ سووکایەتیكردنی حوجه‌تولئیسلام مه‌هده‌ویدا کە پێڕەوانی ڕیبازی ئه‌هلی حه‌قی…

زیاتر
ئازار 18, 2020

نامیق دڵدڵ لە بەندیخانەی ڕەجایی شەری کەرەج ئازادکرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە “نامیق دڵدڵ”، بەندکراوەی مەزهەبیی سوننە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕەشەمە / ٠٣.١٦، پاش کۆتاییهاتنی سزای ٦ ساڵ بەندکرانی لە بەندیخانەی ڕەجای شەهر ئازادکراوە. ئەو بەندکراوە لە چەند ساڵی ڕابردوو سەرەڕای هەموو گیروگرفتە تەندروستییەکانی مافی پێڕاگەیشتنی پزشکیی لێ زەوتکرابوو. نامیق دڵدڵ یەکەم جار لە مانگی ڕەزبەری ١٣٨٩ / ٢٩٠١٠.٠١٠ لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی ١٨ مانگ بەتۆمەتی بانگەشەی مەزهەبی لە…

زیاتر

خوسرۆ بەشارەت، بەندکراوی سوننەی سزادراوە بە سێدارە: بە کێبلی کارەبا بەتوندی لە بن قامچیان دەدام خەریک مێشکم لە دەممەوە بێتە دەرەوە و چاوەکانم دەرپەڕن و دڵم بتەقێ

“خوسرۆ بەشارەت”، بەندکراوی سوننەی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شەهری کەرەجدا بەندکراوە و ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٣، سزای سێدارەی بە تۆمەتی “ئیفسادی فی لئەرز” لەگەڵ شەش هاودۆسییەی دیکەی بەناوەکانی “ئەنوەر خزری”، “کامران شێخە”، “داوود عەبدوڵلاهی”، “فەرهاد سەلیمی”، “قاسم ئابەستە” و “ئەیوب کەریمی” لەلایەن لقی ٤١ی دادگای باڵای وڵاتەوە پەسندکرا، ئەو بەندکراوە سوننەیە نامەیەکی کراوەی بۆ ڕای گشتی و ناوەندە نێونەتەوەیییەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ…

زیاتر

عەبدوڵلا عەباسی مامۆستایەکی وانەی ئایین لە شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگکرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٥، “عەبدوڵلا عەباسی”، مامۆستایەکی وانەی ئایینی دانیشتووی شاری سنە بۆ ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان بانگ کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدرا.عەبدوڵلا عەباسیڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٥، “عەبدوڵلا عەباسی”، مامۆستایەکی وانەی ئایینی دانیشتووی شاری سنە بۆ ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان بانگ کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدرا. بەگوێرەی هەواڵێک کە کەنالی تێلێگرامیی”مەکتەبی قورئان” بڵاوی کردووەتەوە، عەبدوڵلا عەباسی پاش ئەوەی بانگ…

زیاتر
كانونی دووه‌م 20, 2020

مۆژگان کاوسی، نووسەری کورد مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتی لێ زەوتکراوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە “مۆژگان کاوسی”، نووسەری کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری نۆشەهرەوە مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتی لێ زەوتکراوە و دادگاکە سەرەڕای ئەوەی پێنج مانگ بەسەر دەرکردنی ئەو سزایە تێپەڕیوە، ئەو نووسەرەیە ئاگادارنەکردووەتەوە و خۆی بەڕێکەوت زانیویەتی. مۆژگان کاوسی ئەمڕۆ ٣٠ی بەفرانبار / ٠١.٢٠، بە بڵاوکردنەوەی یاداشتێک لە لاپەری شەخسی ئینستاگرامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانەوە مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتی لێ…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٢ی هەتاوی

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا(٢١ی مارسی ٢٠٢٣ تا ٢١ی مارسی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٢ (فێبرییە و مارسی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٢ (دیسامبەری ٢٠٢٣، ژانڤییەی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٣

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٢ (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٢ (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٢ (سێپتامبەر و ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی

ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خاکەلێوەی ١٤٠٣دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٤):

 

  • کۆڵبەران

پێنج کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی پەیمان ئەحمەدی، سۆران عەبدی، ئومید سەعیدی، مێهرداد عەبدوڵڵازادە و سەیوان دەستئەفکەن لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، بانە، سەقز، سەردەشت و سەوڵاوا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. هەروەها ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی شۆڕش شوکری و ئەبووبەکر ماخووزی فەرد بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا، ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی هەستیار عەبدولکەریمی و سەعید سەلووسی بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و کۆڵبەرێکیش بە ناوی محەممەدبایر محەممەدی بە هۆی جەڵدە و وەستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەریدا گیانیان لە دەست داوە.

لانیکەم ٣١ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون. هەروەها ٥ کۆڵبەر بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا، ٢ کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین، ٢ کۆڵبەر بە هۆی ڕاوەدوونانەوە و کۆڵبەرێکیش بە ئەشکەنجە و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون. ڕەوف ئەحمەدی، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە لای قاچەوە بەشێک لە جەستەی لە دەست دا.

ـ لە مانگی خاکەلێوەدا ناوچەی سنووریی نەوسوودی کرماشان بە لانیکەم ٣٠ حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانەوە کوشندەترین شوێن بۆ کۆڵبەران بووە.

ـ منداڵێکی کۆڵبەری ١٧ ساڵانی خەڵکی مەریوان بە ناوی دانیال مام ئەحمەدی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە سزای ٢ ساڵ بەندکران، ٧٤ قامچی و ٢ میلیارد تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپاوە.

  • لەسێدارەدان

بەندکراوێکی خەڵکی کەنگاوەر بە ناوی ئەفشین باغ شیرین لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە سێدارە دراوە.

  • سەپاندنی سزا

لانیکەم ٦ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد، دیواندەرە، سنە، کرماشان و سەقزەوە بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای بەندکران و سزای پارە بوونەتەوە.

  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی، هونەرمەند و چالاکی ڕاگەیاندنکار و مەدەنیی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و تاراندا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ٨ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون. ٣ کەس دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو و یەک کەسیش دوای چەند ڕۆژێک دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون. ئەوانی دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگە یان زینداندان و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ـ بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ڕەوف شێخ‌مەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوون و تۆمەتی «افساد فی‌الارض»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە، لە لایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکانەوە بۆ ماوەی دوو مانگی تر تازە کرایەوە. ئەم سێ هاووڵاتییە بە ڕیز لە ڕۆژانی ٥ی بەفرانبار، ٣ و ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ (٢٦ی دیسامبەری ٢٠٢٢ و ٢٢ و ٢٧ی فێبرییەی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.

  • بنەماڵەی دادخوازان

ـ ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا»، «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ بە مەبەستی شێواندنی ڕای گشتی» بە گشتی سزای ٤٠ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپا.

ـ کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی قوروە دەستبەسەر کرا. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. کەمال لوتفی چەند پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی دێولانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ساڵێک بەندکران، بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە ڕێبەری حکومەتی ئێران» سزای ٢ ساڵ و بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران» سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

  • تەقینەوەی مین

لە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەدا (٢٧ی مارس) تەقینەوەی مینی چێندراوی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراق لە شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک.

  • نەورۆز

ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز وەک ساڵانی پێشوو لە لایەن گرووپی خۆڕێکخراوی خەڵکەوە لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا بەڕێوە چوو. ئەمساڵ بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمانە بەتایبەت لە کرماشان و ئیلامدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و لە لایەن خەڵکەوە پێشوازیی گەورەی لێ کرا.

دامودەزگا ئەمنی و ئینتیزامییەکان لە زۆرێک لە شارەکاندا هەوڵیان دابوو لە ڕێگای بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردنەوە لە بەڕێوەبەران، ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بکەن. هەروەها ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و بەشداربوانی ئەو ڕێوڕەسمانە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت یان دەستبەسەر کران.

ڕۆژی ٢ی خاکەلێوە (٢١ی مارس) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر گرووپێک لاو کە لە پارکی ڕۆژهەڵاتی تاقەوسانی کرماشان لە گەڕەکی زەفەردا گۆرانیان دانابوو و شادی و هەڵپەڕکێیان دەکرد. لە ئەنجامی ئەم هێرش و دەسڕێژەدا دوو لاوی کورد بە ناوەکانی محەممەد ئەحمەدیان و ئارمان بەسیری لە لای قاچەوە پێکران و بە سەختی بریندار بوون.

  • مافە پیشەییەکان

هەندێ دووکان و یەکەی پیشەیی لە شارە جیاوازەکاندا بە بیانووی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی» لە لایەن لە لایەن ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانەوە (ئەماکن) داخراون. لە ناوەڕاستی خاکەلێوەدا (سەرەتای ئاوریل) مۆزەخانەی گوندی و نشینگەی هەرێمیی «شانشین»ی شاری مەریوان لەبەر «ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ و مۆزیکژەندنی کچان» داخرا. هەروەها ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) زیاتر لە ٢٠ یەکەی پیشەیی شاری سنە و لەوانە کتێبفرۆشیی «ژیرا» کە چالاکی مافەکانی ژنان ژینا مودەڕیس گورجی سەرپەرشتیی دەکات، لە لایەن ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی ئەم شارەوە بە بیانووی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی» داخران.

  • زیندانیانی سیاسی

ـ ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوە (٣ی ئاوریل) سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد بە هۆکاری نادیار لە زیندانی مەشهەدەوە گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران.

ـ عوسمان ئیسماعیلی، زیندانیی سیاسی و چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز کە ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ (١٢ی فێبرییەی ٢٠٢٤) بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی دەرمان لە زیندانی سەقزەوە ڕەوانەی زیندانی سنە کرا، تا ئێستا لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێویست بێبەش کراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە کۆمەڵەنەخۆشییەکی وەک فتقی ئینگۆیناڵ، ئاسم، دڵ و ڕۆماتیسمی لەگەڵە.

ـ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد ڕێگەی نەدا ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگیی کورد کە لە زیندانی مەهاباد بەند کراوە، مۆڵەتی پشووی کاتیی پێ بدرێت. ئەم زیندانییە سیاسییە نەخۆشیی پێست و دڵی لەگەڵە و لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە.

ـ کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، لە ئەندامانی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بڕیار بوو ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بەڕێوە بچێت، بە هۆی ئامادەنەبوونی دادوەر «عەمووزاد»ەوە دوا خرا بۆ کاتێکی تر.

ـ حەسەن عومەرپوور، بەندکراوی کوردی خەڵکی ورمێ کە لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا سزای ١٠ ساڵ بەندکران تێدەپەڕێنێت، لە ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوەوە (١٤ی ئاوریل) مانی لە خواردن گرتووە و هۆکاری مانگرتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ داوای لێکۆڵینەوەی دووبارە لە دۆسیەکەی و هەروەها دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست سووکایەتیکردنی داواکاری گشتیی ورمێدا بە بنەماڵەکەی. ئەم زیندانییە کوردە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکەی بە دەستووری سەرۆکی زیندان گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و لە مافی پێوەندی و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە.

ـ ئەردەوان تەهووریان، زیندانیی سیاسیی کوردی تەمەن ٦٠ ساڵانی خەڵکی سەڵماس کە نەخۆشیی دڵ و شەکرەی لەگەڵە، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر دابیننەکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێویستدا و پێنەدانی مۆڵەتی پشووی دەرمانی، لە ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوەوە (١٥ی ئاوریل) مانی لە خواردن گرتووە.

ـ ئارش قولیزادە، زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی ورمێ کە سێهەم ساڵ لە کۆی سزای ١٠ ساڵ بەندکران تێدەپەڕێنێت، لە ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ەوە (١٥ی مارسی ٢٠٢٤) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بێبەشکراندا لە مۆڵەتی پشووی کاتی مانی لە خواردن گرتووە و دەوترێت ئێستا دۆخی جەستەیی ناجێگیرە. ئەم بەندکراوە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکەی گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و تا ئێستا لە مافی پێوەندی و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە.

ـ‌ ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) پاسەوانەکان و هێزەکانی گاردی زیندانی ناوەندیی ورمێ بە بیانووی بوونی مۆبایل لە ناو بەندەکەدا هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی و دوای شێواندن و تێکدانی کەلوپەلی بەندکراوان، پەلاماری هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد کەیوان ڕەشۆزادە و کامران قاسمییان دا. لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا سەری کەیوان ڕەشۆزادە شکا، بەڵام بەبێ چارەسەر و دەرمانکردن لەگەڵ کامران قاسمیدا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

  • کۆڵبەران
  • دەستبەسەرکراوان
  • سزاکان
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١مێهدی شەریفیسەقزبانه١ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢میلاد بایرمحەممەدیجوانڕۆنەوسوود٣ی خاکەلێوەبریندارداکەوتن لە بەرزاییەوە
٣پەیمان ئەحمەدیجوانڕۆنەوسوود٤ی خاکەلێوەکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران / ٣٥ ساڵان، خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو.
٤سۆران عەبدیبانهبانه٥ی خاکەلێوەکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران / ٣٥ ساڵان و خێزاندار بوو.
٥ئومید مورادیمەریواننەوسوود٥ی خاکەلێوەبریندارداکەوتن لە بەرزاییەوە
٦محەممەدبایر محەممەدیجوانڕۆنەوسوود٥ی خاکەلێوەکوژراوجەڵدەی دڵ
٧جەمیل عەبدیجوانڕۆنەوسوود٥ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٨میلاد حەسەنیدیواندەرەمەریوان٥ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران / ١٦ ساڵان
٩ئاروین حەقانیسەقزبانه٥ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٠هەستیار عەبدولکەریمیدیواندەرەسەقز٥ی خاکەلێوەکوژراوڕەقبوونەوە لە سەرمادا / ١٥ ساڵان
١١ئێحسان نەزەریداڵاهۆنەوسوود٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٢محەممەد مەحموودیسەلاسی باوەجانینەوسوود٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٣محەممەد یووسفیسەلاسی باوەجانینەوسوود٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٤یاسین (پاشناو نەزانراوە)سەلاسی باوەجانینەوسوود٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٥سامان ڕوستەمیجوانڕۆنەوسوود٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٦شێرکۆ حەبیبیکامێراننەوسوود٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٧عوڵام فەیزیکامێراننەوسوود٧ی خاکەلێوەبریندارلە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکاندا قاچی شکا.
١٨ئومید شەمسیجوانڕۆنەوسوود٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٩ڕەوف ئەحمەدیسەردەشتسەردەشت٧ی خاکەلێوەبریندارتەقینەوەی مین، ئەندامی جەستەی لە دەست دا.
٢٠جەبار ئەحمەدزادەسەردەشتسەردەشت٧ی خاکەلێوەبریندارتەقینەوەی مین
٢١جەبار نەزەریمەریوانبانه٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٢مەتین حسەینیپاوهنەوسوود٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٣ڕەزا نەزەریسەلاسی باوەجانینەوسوود٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٤پەیمان (پاشناو نەزانراوە)دیواندەرەسەقز٧ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٥سەعید سەلووسیپیرانشارپیرانشار٨ی خاکەلێوەکوژراوڕەقبوونەوە لە سەرمادا / تەرمەکەی دوای ٢ ڕۆژ دۆزرایەوە، ٢٣ ساڵان، خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو.
٢٦حەبیب شیریجوانڕۆنەوسوود٨ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٧بورهان وەیسیڕوانسەرنەوسوود٨ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٨شۆڕش شوکریمەریواننەوسوود٩ی خاکەلێوەکوژراوداکەوتن لە بەرزاییەوە
٢٩ئەبووبەکر ماخووزیفەرسەردەشتسەردەشت٩ی خاکەلێوەکوژراوداکەوتن لە بەرزاییەوە
٣٠سیامەک یوونسیبانهنەوسوود٩ی خاکەلێوەبریندارداکەوتن لە بەرزاییەوە
٣١جەمال قادریمەریواننەوسوود١٠ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٢سیروان تاکسنەنەوسوود١٠ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٣سامان (پاشناو نەزانراوە)مەریواننەوسوود١١ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٤ئەمیر (پاشناو نەزانراوە)بانهنەوسوود١١ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٥سیامەک (پاشناو نەزانراوە)بانهنەوسوود١١ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٦ئیبراهیم یەعقووبینادیارنەوسوود١٢ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٧سیاوەش کاکایینادیارنەوسوود١٢ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٨فەرەیدوون (پاشناو نەزانراوە)نادیارنەوسوود١٢ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٩فواد (پاشناو نەزانراوە)نادیارنەوسوود١٢ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤٠کەریم محەممەدیمەریواننەوسوود١٥ی خاکەلێوەبریندارداکەوتن لە بەرزاییەوە
٤١ئەحەدی (ناو نەزانراوە)مەریواننەوسوود١٧ی خاکەلێوەبریندارداکەوتن لە بەرزاییەوە
٤٢فەردین وەیسیسنەبانه١٨ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤٣ئومید سەعیدیسنەسەقز٢٥ی خاکەلێوەکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤٤مێهرداد عەبدوڵڵازادەسەردەشتسەردەشت٢٥ی خاکەلێوەکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤٥ئەسعەد راەپەیکارمەریوانمەریوان٢٧ی خاکەلێوەبریندارئەشکەنجە و لێدان
٤٦سەیوان دەستئەفکەنمەریوانمەریوان٢٩ی خاکەلێوەکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران / خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو.
٤٧محەممەد ڕەحیمیسەقزبانە٢٩ی خاکەلێوەبریندارلە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکاندا قاچی بریندار بوو.
٤٨کەیوان دارابیسەرپێڵی زەهاوبانە٣٠ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤٩محەممەد (پاشناو نەزانراوە)جوانڕۆنەوسوود٣١ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥٠موعین شەریفیجوانڕۆنەوسوود٣١ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥١سەعید (پاشناو نەزانراوە)جوانڕۆنەوسوود٣١ی خاکەلێوەبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ
١جەلال خودامورادیسنەسنە٣ی خاکەلێوەچالاکی مەدەنیلە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی حەسەنئاوای سنە، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان ئازاد کرا.
٢حەسەن کاکاییبۆکانبۆکان٤ی خاکەلێوەهونەرمەندلەبەر وتنەوەی سروودێکی نیشتمانی دەستبەسەر کرا و دوای ڕۆژێک مانەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆاکن ئازاد کرا.
٣کیانووش چراغیدێلوڕاندێلوڕان٥ی خاکەلێوەهاووڵاتیبۆ جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا.
٤سمکۆ نەسروڵڵاهیبۆکانبۆکان٥ی خاکەلێوەهاووڵاتیلە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی قازڵیانی بۆکان بوو.
٥محەممەد عەباسزادهئیلامئیلام٨ی خاکەلێوەهونەرمەند
٦موحسین ڕەسوولزادهبۆکانبۆکان١٢ی خاکەلێوەهاووڵاتی
٧هەورام مێهرنەواییبۆکانبۆکان١٤ی خاکەلێوەهاووڵاتی
٨فەرەج ئەرسەنئیلامئیلام١٥ی خاکەلێوەهاووڵاتی
٩کامران بادبرووتمەلەکشایی ئیلامئیلام١٥ی خاکەلێوەهاووڵاتی
١٠ڕامیار محەممەدزادهپیرانشارپیرانشارناوەڕاستی خاکەلێوەهاووڵاتی
١١موسلیم جەعفەریی ڕەمشتیخۆیخۆی١٦ی خاکەلێوەهاووڵاتی
١٢شوانه بابەکریشنۆشنۆ١٦ی خاکەلێوەهاووڵاتیبۆ جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
١٣شەفیع بابەکریشنۆشنۆ١٦ی خاکەلێوەهاووڵاتیبۆ جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
١٤صالح سخاوتساڵح سەخاوەتشنۆشنۆ١٦ی خاکەلێوەهاووڵاتیبۆ جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
١٥سۆران بەنگینیشنۆشنۆ١٦ی خاکەلێوەهاووڵاتیبۆ جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
١٦هیوا شەریفیشنۆشنۆ١٦ی خاکەلێوەهاووڵاتیبۆ جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
١٧شەهرام ئیبراهیمیشنۆشنۆ١٦ی خاکەلێوەهاووڵاتیبۆ جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
١٨شاهین ئیبراهیمیشنۆشنۆ١٦ی خاکەلێوەهاووڵاتیبۆ جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
١٩لوقمان قەنبەریسەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاو١٩ی خاکەلێوەنووسەر و وەرگێڕدوای ڕۆژێک لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداراندا بە بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کرا.
٢٠موستەفا حەمدیسەقزسەقز١٩ی خاکەلێوەچالاکی ڕاگەیاندنکار و بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامیی پورسمان
٢١ڕەسوول گەللەبانورمێورمێ١٩ی خاکەلێوەڕۆژنامەوانی کورددوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی فەتا دەستبەسەر کرا.
٢٢کەمال لوتفیدێولانقوروە٢١ی خاکەلێوەباوکی ڕەزا لوتفی و لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازاندوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی قوروە دەستبەسەر کرا. پێشتر سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
٢٣موحسین ئەحمەدیئیلامئیلام٢٢ی خاکەلێوەچالاکی مەدەنی
٢٤مووسا جەلیلیانبۆکانبۆکان٢٢ی خاکەلێوەهاووڵاتی
٢٥سامان ئۆوەیسیمەهابادمەهاباد٢٣ی خاکەلێوەهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد دەستبەسەر کرا.
٢٦سەلمان ئولفەتیگیەڵانگیەڵان٢٤ی خاکەلێوەمامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیلە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.
٢٧مەحیەدین مەعرووفنیاپیرانشارپیرانشار٢٥ی خاکەلێوەهاووڵاتیڕۆژی ٢٩ی خاکەلێوە بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
٢٨خەدیجە مێهدیپوورئیلامتاران٢٨ی خاکەلێوەزیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیلەبەر ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لە لایەن پۆلیسی ئێرشادەوە دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر ئازاد کرا.
٢٩ئومید قادرنژادمیاندواومیاندواو٢٩ی خاکەلێوەهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی میاندواو دەستبەسەر کرا.
٣٠موحسین قادرڕەشمیاندواومیاندواو٢٩ی خاکەلێوەهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی میاندواو دەستبەسەر کرا.
٣١موحسین ئەحمەدی ئەقدەممەهابادمەهاباد٢٩ی خاکەلێوەهاووڵاتی
٣٢ڕەسوول یووسفی ئازەرمەهابادمەهاباد٢٩ی خاکەلێوەهاووڵاتی
٣٣حەسەن یووسفی ئازەرمەهابادمەهاباد٢٩ی خاکەلێوەهاووڵاتی
٣٤ئومید شەهدادسەوڵاواسەوڵاوا٣٠ی خاکەلێوەهاووڵاتیهێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی لە گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا و دەستبەسەریان کرد.
٣٥عومەر حسەینی سەوڵاواسەوڵاوا٣٠ی خاکەلێوەهاووڵاتیهێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی لە گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا و دەستبەسەریان کرد.
٣٦عەلی حسەینی سەوڵاواسەوڵاوا٣٠ی خاکەلێوەهاووڵاتیهێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی لە گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا و دەستبەسەریان کرد.
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی سزادادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١ئومید قەدیمیدیواندەرەئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا٬ بانگەشەی دژ بە حکومەت و بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی سەرەتای خاکەلێوەدادگای شۆڕشی ئیسلامیی دیواندەرە٤٠ مانگ بەندکران و ٨٥ میلیۆن ڕیال سزای پارەبرای فواد قەیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە.
٢تاریق ڕەحیمپوورسنەبانگەشەی دژ بە حکومەت و هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا ناوەڕاستی خاکەلێوەلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە٣ ساڵ بەندکران
٣مەجید کەریمیسنەبانگەشەی دژ بە حکومەت ١٦ی خاکەلێوەدادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە٣ مانگ بەندکران بە حسێبکردنی ماوەی دەستبەسەربوونی پێشووتر، سزاکە گۆڕدرا بۆ ٨ میلیۆن تمەن سزای پارە.
٤بەهمەن نادریکرماشانبڵاوکردنەوەی بانگەواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا ٢٧ی خاکەلێوەلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشان٦ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن تمەن سزای پارە
٥ئەمجەد ساڵحزادەسەقزبانگەشەی دژ بە حکومەت ٢٧ی خاکەلێوەلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز۳ مانگ بەندکران کە بەپێی بڕیاری دادگا گۆڕدرا بۆ ١٦ میلیۆن تمەن سزای پارە.
٦حسەین بۆرکەپیرانشارئەندامبوون و هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا کۆتایی خاکەلێوەدادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد۳ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران و ساڵێک دوورخستنەوە بۆ ورمێ