به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، محه‌ممه‌د مه‌نسووری، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب قورئان و مامۆستای هونه‌رستانی سه‌نعه‌تگه‌رانی نایسه‌ری سنه، به بڕیاری به‌رپرسانی گۆزینێشی ئێدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی پارێزگای کوردستان له سه‌ر كار ده‌ركرا. مه‌كته‌ب قورئان دوای بڵاوکردنەوە ئه‌م هه‌واڵه له ماڵپەری فەرمی خۆیدا، ده‌ركردنی لە سەر کاری ئه‌م ئه‌ندامه‌یان كه پێشینەی شه‌ش ساڵ وانەوتنه‌وه‌ی هه‌یه، مه‌حكووم كردووه. هەروەها له‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه كه محه‌ممه‌د مەنسووری له یه‌ك ساڵی…
زیاتربه پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی قورئان له شاری پاوه به ناوه‌كانی عه‌بدولكه‌ریم فه‌رهادی، سه‌عید سه‌جادی و سه‌عدی وه‌له‌دبه‌یگی لە ڕێگەی نامەی نووسراوی دادگای پاوەوە بانگهێشتی بەردەم ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌م شاره كراون و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك كه‌وتوونەته ژێر لێپرسینه‌وه. گرووپی مه‌كته‌بی قورئان وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاندووە: «له دوایین ڕۆژه‌كانی مانگی به‌فرانباردا (ژانویه) ئیتلاعاتی سپای شاری…
زیاتربه پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كه‌س یا كه‌سانێكی نه‌ناسراو به‌شێك له كێلی گۆڕی دوكتور مه‌سعود گوڵزارییان له به‌شی «نام‌آوران»ی به‌هه‌شتی زارای تاران شكاندووە. یه‌كێك له شاگرده‌كانی ئه‌م شوێنه‌وار ناسه بەناوبانگ و بەئەزموونە دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كودستانی وت:« شكاندنی به‌شێك له كێلی قه‌بره‌كه، كه وشه‌ی ئه‌وه‌ڵ و ئاخر له سه‌ری نووسراوه، نیشان ئه‌دات كه ئه‌م…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان، حامید مشکات، هاووڵاتیی تورک و چالاکوانی ئایینی، دوای نزیکەی ٤ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ‌دا گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە.حامید مشکات لە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئەوەی حوکمی یاساییان پێ بێ، توندوتیژییان…
زیاتربه‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕه‌سوڵ حه‌مزه‌پوور، مامۆستای ئایینی و ئیمام جومعه‌ی مزگه‌وتی گوندی «ئه‌ندیزه»ی سه‌ر به پیرانشار، دوای ٢٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون و کۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان، له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێوە گوێزرایه‌وه بۆ زیندانی ئه‌م شاره.ناوبراو ئێستا نێردراوەتە به‌ندی ڕاوێژکاری یان موشاوره، تۆمه‌تی ئه‌م مامۆستا ئایینییە سوننه‌یە «پڕوپاگه‌نده‌ی دژی حکوومەت» ڕاگه‌یەنراوه.ڕه‌سووڵ حه‌مزه‌پوور ١٣ی ڕەزبەر لە سێ‌ڕیانی پسوە-پیرانشاردا لە لایەن هێزە…
زیاتربه‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی سیاوه‌ش جوان و بێهزاد ته‌ڵایی دوای ١٧ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراون.هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی كورد به‌ناوی فه‌رشاد فه‌تاحی کە له دۆسیه‌یەكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئەم دوو كه‌سە ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێدایه.دەوتڕێت ئه‌م سێ هاووڵاتییه بە تۆمەتی ئه‌ندامبوون له گرووپه توندڕەوە ئاینییه‌كاندا…
زیاتربه‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان هێزه ئه‌منییه‌كان هاووڵاتییه‌كی سوننه‌مه‌زهه‌بی توركیان به ناوی عه‌بدولعه‌زیز حه‌یده‌رپوور له گوندی كه‌هریزی ئه‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوبراو سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی به‌ندی وه‌رگرتنی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ كرا و ڕۆژی دوایی گواستراوەتەوە بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات.له دوو مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م چوار هاووڵاتیی سوننه‌مه‌زهه‌بی تورك له شاری ورمێ به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
زیاتربه‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سێ چالاكی مه‌زهه‌بیی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی مامۆستا فایه‌ق شه‌ریعه‌ت‌په‌نا، تایه‌ر شێخی و ئامانج حه‌مزه‌زاده، دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ ڕاگیران له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، گوێزرانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌م شاره. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان ئه‌م كه‌سانه ڕه‌وانه‌ی قه‌ره‌نینه‌ی زیندان كراون و ئەمڕۆ دوای چوار ڕۆژ گوێزرانه‌وه بۆ به‌ندی زیندانییانی سیاسی و مه‌زهه‌بی.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی…
زیاترلە یەک مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٢ چالاکی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. ئەم کەسانە لە کاتی دەستگیربوونەوە تا ئێستا مۆڵەتی پێوەندیگرتن یان دیداری بنەماڵەکانیان پێ نەدراوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بۆکانەوە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە یەک مانگی ڕابردوو و لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکە مەزهەبییەکانی شاری بۆکان‌دا،…
زیاتر