ئازادی ئایین ئارشیڤ – KHRN

حوزه‌یران 5, 2022

بەیاننامەی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە بۆنەی ساڵڕۆژی خۆسووتاندنی ناڕەزاییانەی سێ کەس لە پێڕەوانی ئایینی یاری

کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە بۆنەی نۆهەمین ساڵڕۆژی خۆسووتاندنی ناڕەزاییانەی سێ کەس لە پێڕەوانی ئایینی یاری، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی نیکموراد تاهیری، حەسەن ڕەزەوی و محەممەد قەنبەری، جەختی لەسەر دەستەبەرکردنی مافە ئینسانی و مەدەنییەکانی یارسان کردەوە. لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: «ئەو جووڵەیەی کە دەسپێکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جۆزەردانی ١٣٩٢ (ژوەنی ٢٠١٣) ڕابوون و مافخوازیی کولتووری یارسانی زیاتر و زێدەتر لە هەمیشە بەرجەستە…

زیاتر
ته‌مموز 7, 2021

چالاکی کوردی یارسان خەیروڵڵا حەقجوویان بە دانانی بارمتە لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا

خەیروڵڵا حەقجوویان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم ئەندامەی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان لە ٧ی پووشپەڕدا بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» بانگهێشتی بەردەم دادسەرای شاری سەحنە کرابوو و دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتەکان ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کرابوو.  خەیروڵڵا حەقجوویان لە ساتەوەختی دەستبەسەربوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر تۆمەتەکان و دیاریکردنی بارمتەی قورسدا…

زیاتر
ته‌مموز 4, 2021

لە کرماشان خەیروڵڵا حەقجوویان درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە و ئەندامانی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسانیش مانگرتنی بەکۆمەڵیان ڕاگەیاند

خەیروڵڵا حەقجوویان، ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان کە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەربوون لە ٧ی پووشپەڕدا مانی لە خواردن گرتبوو، تا ئێستایش لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە. هاوکات بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم کۆمەڵە مەدەنییە و هەندێ لە چالاکانی تری یارسان لەمڕۆوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بۆ پشتیوانیکردن لە خەیروڵڵا حەقجوویان مانگرتنی بەکۆمەڵیان دەست پێ کردووە. چالاکێکی…

زیاتر
حوزه‌یران 28, 2021

چالاکی کوردی یارسانی خەیروڵڵا حەقجوویان لە کرماشان دەستبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، خەیروڵڵا حەقجوویان ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای شاری سەحنەی کرماشان ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کراوە. دەوترێت تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» ڕووبەڕووی ئەم چالاکە سیاسی و مەدەنییە کراوەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئاغای حەقجوویان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دادسەرادا لەسەر چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٢ (دیسامبەری ٢٠٢٣، ژانڤییەی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٣

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٢ (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٢ (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٢ (سێپتامبەر و ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی

ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی…

ڕاپۆرتێکی توێژینەوەیی سەبارەت بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆدا؛ ئاگری شەڕی دەسەڵات لە سەر دەستە بەتاڵەکان و سەنگەرەکانی ڕقی گەل

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی دەسپێکردنی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادیدا، ڕاپۆرتێکی نوێی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا لەژێر ناوی «جوانڕۆ؛…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣) ـ لەم مانگە و لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٥٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢ (ژانڤییە و فێبرییەی ٢٠٢٤)

ە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێبەندانی ١٤٠٢ (ژانڤییە و فێبرییەی ٢٠٢٤)

• کۆڵبەران

ـ سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی مەنسوور محەممەدنژاد، جەبار وەیسی و سەیوان سەحیحی لە ناوچە سنوورییەکانی پاوەی پارێزگای کرماشان و سەقز و بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە ناوی هۆشیار مەحموودی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان نەوسوود و هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق کوژراون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەیش بە ناوی فەرید ڕووبینا لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوانی پارێزگای کوردستاندا بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست داوە.

هەروەها لانیکەم ٣٨ کۆڵبەر لە ئەنجامی ئەشکەنجە و لێدان یان دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بریندار بوون کە ٣ کەسیان منداڵ بوون. ٢ کۆڵبەریش لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراقەوە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا بریندار بوون. ٨ کۆڵبەریش لە ڕووداوی هاتوچۆ و ٢ کۆڵبەریش بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا بریندار بوون.

  • لەسێدارەدان

لانیکەم ١٠ بەندکراو* کە بە تۆمەتی «سیخوڕی»، «افساد فی‌الارض» یان تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج، زیندانی ناوەندیی کەرەج و زیندانی هەمەدان لە سێدارە دراون.

ـ فەرهاد سەلیمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەنداندا (٢٣ی ژانڤییە) لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم هاووڵاتییە دوای قۆناغێکی دوورودرێژی لێپرسینەوە کە لەگەڵ ئەشکەنجەدا بوو، لە ڕەوتێکی نادادپەروەرانەدا لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی سوننەی کوردی دیکە و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.

ـ پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار، لە ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران. ئەم زیندانییە سیاسییانە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە لە ١ی گەلاوێژی ١٤٠١دا (٢٣ی جولایی ٢٠٢٢) تا ڕۆژێک پێش لەسێدارەدان لە مافی دیدارکردن لەگەڵ بنەماڵەدا بێبەش کرابوون. لە پرۆسەی دادوەرییشدا مۆڵەتی دیدارکردن، ئامادەبوون لە دادگادا و وەرگرتن و خوێندنەوەی دۆسیەکە بە پارێزەرە دیاریکراوەکەیان نەدرا و تەنانەت دیار نەبوو لە کام زیندانیشدا ڕاگیراون.

* ڕوونکردنەوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە هۆی گرنگایەتیی پرەنسیبی «مافی ژیان»ـەوە، لە بڵاوکردنەوە و تۆمارکردنی هەواڵ و ئاماری لەسێدارەدانەکاندا، بەدەر لە گرێدراویی نەتەوەیی لەسێدارەدراوان و شوێنی لەسێدارەدانیان، هەموو ئەو حاڵەتانەی کە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە پێی ڕادەگەیەنرێت، دوای لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە بڵاو دەکاتەوە.

  • سەپاندنی سزا

لانیکەم ١٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، کەیفەری و دیوانی باڵای ئێرانەوە لە پارێزگاکانی تاران، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، قامچی، سزای پارە و… بوونەتەوە یاخود سزای سەپێنراوی پێشوویان پەسەند کراوە.

ـ سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد یووسف ئەحمەدی کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بەشداریکردن لە کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا» بەسەریدا سەپابوو، وەک خۆی لە دیوانی باڵای ئێراندا پەسەند کرایەوە.

ـ مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی ٤٥ ساڵانی کورد کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض»، «زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی یان سەربەخۆیی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ـ وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) و پەخشان عەزیزی، ژنەچالاکوانی کورد، کە لە ٦ مانگ لەمەوپێشەوە دەستبەسەر کراون، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا تۆمەتی «بەغی»یان ڕووبەڕوو کرایەوە. ئەمەیش بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست ئەگەری سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئەم زیندانییە سیاسییانەدا.

  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٥٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. زۆربەی ئەم دەستبەسەرکراوانە هێشتا لە دەستبەسەرگە یان زینداندان و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ٨ کەسیشیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.

  • تەقینەوەی مین

لە ڕۆژانی ١٧ و ٢٠ی ڕێبەنداندا (٦ و ٩ی فێبرییە) تەقینەوەی مینی چێندراوی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراق لە شاری گێڵانی ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٣ کەسی تر. یەک لە برینداران بە ناوی ئیرەج مەحموودی بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەنداندا (١٢ی فێبرییە) گیانی لە دەست دا.

  • کرێکاران

لانیکەم ٤ کرێکار لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد و کرماشان بە ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە.

  • مانگرتنی بەندکراوان

محەممەد خودکام، زیندانیی تۆمەتبار بە «گواستنەوە و هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر» لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران و سزای پارەدا لە زیندانی بۆکان مانی لە خواردن گرتووە، ئەم بەندکراوە لەم ماوەیەدا سێ جار لەسەر خۆ چووە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان و چەندین جاریش ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان کراوە و هەموو جار دوای وەرگرتنی کانولە (سیرۆم) گەڕێنراوەتەوە بۆ ناو بەند. بەڵام تا ئێستە ئامادە نەبووە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.

داواکاریی ئەم هاوووڵاتییە بەڕێوەبردنی دادگایەکی دادپەروەرانەیە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی و دادگای بۆکان تا ئێستا ئامادە نەبوون هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە هەڵبگرن. محەممەد خودکام لە ڕۆژی ٣ی بەفرانبارەوە (٢٤ی دیسامبەری ٢٠٢٣) بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و دیداری بنەماڵەیشی لێ قەدەغە کراوە.

  • ئازادیی ئایین

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ مامۆستا محەممەد خزرنژاد، دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران گوشارەکانیان بۆ سەر چالاکان و مامۆستایانی ئایینیی کوردستان زیاد کردووە. لە کۆتایی ڕێبەنداندا هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سێ چالاکی ئایینیی کورد بە ناوەکانی مەحیەدین محەممەدزادە، کەریم نەورۆزی و فارووق حسەینی و وێڕای پشکنینی ماڵەکانیان، دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی وەک کتێب، مۆبایل و لەبتابەکانی خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەکانیاندا گرت.

  • خۆکوشتن بە هۆی گوشاری ئەمنییەوە

محەممەدکومەیل زەندخانی، لاوی ١٨ ساڵانی خەڵکی ئیلام کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دوو جار دەستبەسەر کرابوو، دوای ئاگاداربوونەوە لە سەپاندنی سزای ١٣ ساڵ بەندکران و لەژێر هەڕەشەی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداراندا، ڕۆژی ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ (٨ی فێبرییە) لە ماڵەکەی خۆیانەوە کە لە بینایەکی شەش نهۆمدا بوو، خۆی هەڵدایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

  • لەسێدارەدان
  • کۆڵبەران
  • دەستبەسەرکردن
  • سزاکان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١ئەحمەد حایریکرماشانمادە هۆشبەرەکان١ی ڕێبەندانزیندانی ناوەندیی هەمەدان
٢سەلمان سەلیمیکرماشانمادە هۆشبەرەکان١ی ڕێبەندانزیندانی ناوەندیی هەمەدان
٣فەرهاد سەلیمیسەقزهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکاندا و «افساد فی‌الأرض»٣ی ڕێبەندانزیندانی قزلحەساری کەرەجدوای ١٤ ساڵ بەندکران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا لە سێدارە درا.
٤محەممەڕەزا قوربانیئاودانانی ئیلاممادە هۆشبەرەکان٨ی ڕێبەندانزیندانی قزلحەساری کەرەج٥ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو.
٥پژمان فاتیحیکامێرانسیخوڕی بۆ ئیسراییل٩ی ڕێبەندانزیندانی قزلحەساری کەرەج٢٨ ساڵان، دوای ١٩ مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سێدارە درا. لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپیانانی زۆرەملێ کرا و مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو.
٦موحسین مەزڵووممەهابادسیخوڕی بۆ ئیسراییل٩ی ڕێبەندانزیندانی قزلحەساری کەرەج٢٧ ساڵان، دوای ١٩ مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سێدارە درا. لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپیانانی زۆرەملێ کرا و مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو.
٧محەممەد فەرامەرزیدێولانسیخوڕی بۆ ئیسراییل٩ی ڕێبەندانزیندانی قزلحەساری کەرەج٢٨ ساڵان، دوای ١٩ مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سێدارە درا. لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپیانانی زۆرەملێ کرا و مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو.
٨وەفا ئازەرباربۆکانسیخوڕی بۆ ئیسراییل٩ی ڕێبەندانزیندانی قزلحەساری کەرەج٢٦ ساڵان، دوای ١٩ مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سێدارە درا. لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپیانانی زۆرەملێ کرا و مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو.
٩عەلی ڕەجەبیانکووهدەشتی لوڕستانمادە هۆشبەرەکان٩ی ڕێبەندانزیندانی ناوەندیی کەرەجدوای ٤ ساڵ دەستبەسەربوون لە سێدارە درا.
١٠ئیرەج پاکیسەڵماسمادە هۆشبەرەکان٣٠ی ڕێبەندانزیندانی ناوەندیی ئەردەبیل۳۸ ساڵان٬ باوکی ٣ منداڵ، لە ٤ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو.
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١هۆشیار مەحموودیپاوهسنووری شۆشمێی پاوە٢ی ڕێبەندانکوژراوبە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق
٢ڕزگار فەرەجیپاوهسنووری شۆشمێی پاوە٢ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق
٣ئاراس (پاشناو نەزانراوە)مەریوانبانه٣ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤محەممەدئەمین ڕوستەمیدیواندەرەبانه٤ی ڕێبەندانبریندار٣٠ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥یادگار عەلیپووربانهبانه٧ی ڕێبەندانبریندار٣٠ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٦مەنسوور محەممەدنژادسەقزسنووری بستامی سەقز٧ی ڕێبەندانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٧پەیمان محەممەدیپاوهنەوسوود٧ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٨زانیار فەیزیمەریوانمەریوان٨ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٩کارۆ (پاشناو نەزانراوە)سەقزبانه٨ی ڕێبەندانبریندار١٨ ساڵن، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئەران
١٠یەزدان (پاشناو نەزانراوە)سەلاسی باوەجانینەوسوود٩ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١١بەرزان (پاشناو نەزانراوە)سەلاسی باوەجانینەوسوود٩ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٢ئاریا عەزیزیسەلاسی باوەجانیجادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ١٠ی ڕێبەندانبریندارڕووداوی هاتوچۆ
١٣کەیهان مەحموودیسەلاسی باوەجانیجادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ١٠ی ڕێبەندانبریندارڕووداوی هاتوچۆ
١٤مەسعوود مەحموودیسەلاسی باوەجانیجادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ١٠ی ڕێبەندانبریندارڕووداوی هاتوچۆ
١٥نەبی باباجانیسەلاسی باوەجانیجادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ١٠ی ڕێبەندانبریندارڕووداوی هاتوچۆ
١٦تەحسین (پاشناو نەزانراوە)سەلاسی باوەجانیجادەی سەلاسی باوەجانی بۆ جوانڕۆ١٠ی ڕێبەندانبریندارڕووداوی هاتوچۆ
١٧ماردین ئەمینیبۆکانبانه١٠ی ڕێبەندانبریندار١٤ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٨بێهنام شەریفیانسەقزبانه١٠ی ڕێبەندانبریندارلێدان و ئەکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٩جەبار وەیسیسەلاسی باوەجانینەوسوود١١ی ڕێبەندانکوژراو۳۰ ساڵان، بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکان لە ڕۆژی ٩ی ڕێبەنداندا بریندار بوو و دوو ڕۆژ دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا.
٢٠کەیهان فەتاحیباینگانی پاوەنەوسوود١١ی ڕێبەندانبریندارزیاتر لە ۴۰۰ گوللەی ساچمەی لە مەودای ٦٠٠ مەترییەوە بەر کەوت و لەبەر زۆربوونی تێچووی دەرمان، نەخۆشخانەی بەجێ هێشت.
٢١محەممەد ڕەشیدینادیارهەنگەژاڵی بانە١١ی ڕێبەندانبریندار۲۴ ساڵان، بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٢٢سینا ئەحمەدیسەقزبانه١٢ی ڕێبەندانبریندار۲۳ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٢٣کۆسار ڕوستەمنژادپاوهنەوسوود١٣ی ڕێبەندانبریندارگوللەیەکی ساچمە ڕێک بەر بیلبیلەی چاوی کەوت و بۆ دەرمان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، لە یەک ساڵی ڕابردوودا دوو برای دیکەی ئەم کۆڵبەرەش بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون.
٢٤دیاکۆ محەممەدیدیواندەرەبانه١٣ی ڕێبەندانبریندار١٧ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٢٥مێهدی سالمسەلاسی باوەجانیجادەی شاهۆ بۆ سەریاس١٤ی ڕێبەندانبریندارڕووداوی هاتوچۆ
٢٦خەلیل میسریسەلاسی باوەجانیجادەی شاهۆ بۆ سەریاس١٤ی ڕێبەندانبریندارڕووداوی هاتوچۆ، دەوترێت دۆخی ناجێگیرە.
٢٧ناسنامە نەزانراوەسەلاسی باوەجانیجادەی شاهۆ بۆ سەریاس١٤ی ڕێبەندانبریندارڕووداوی هاتوچۆ
٢٨حەمزه یووسفیسەلاسی باوەجانینەوسوود١٥ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٩مەنسوور پیروەیسیسەلاسی باوەجانینەوسوود١٥ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣٠خالیق ئەبووبەکریبانهبانه١٥ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٣١عەلی ئەبووبەکریبانهبانه١٥ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٣٢ناسر بەریبانهبانه١٥ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٣٣هێم (پاشناو نەزانراوە)بانهبانه١٥ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٣٤نەریمان عەزیزیجوانڕۆنەوسوود١٦ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٣٥نیزام تەیمووریسەقزبانه١٦ی ڕێبەندانبریندار٣٨ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٣٦سیروان شەریفیبانهبانه١٦ی ڕێبەندانبریندار٢١ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٣٧فەرید ڕووبینامەریوانمەریوان١٧ی ڕێبەندانگیانلەدەستدانڕەقبوونەوە لە سەرمادا
٣٨حاسڵ کوورانیمەهابادبانه١٨ی ڕێبەندانبریندار٢٠ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٣٩سۆران ڕەحیمیسەقزبانه١٨ی ڕێبەندانبریندار١٩ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٤٠ئەیوب مەحموودیبانهبانه١٨ی ڕێبەندانبریندار٣٥ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٤١یووسف مەهابادیمەهابادبانه٢٠ی ڕێبەندانبریندار۲۶ ساڵان، سەرەتا ئەشکەنجە دراوە و پاشان لە مەودای چەند مەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی لێ کراوە.
٤٢فەرزاد (پاشناو نەزانراوە)نادیاربانه٢٠ی ڕێبەندانبریندارسەرەتا ئەشکەنجە دراوە و پاشان لە مەودای چەند مەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی لێ کراوە.
٤٣ڕەشاد باباییسنەسنووری تەتەی هەورامان٢٠ی ڕێبەندانبریندارداکەوتن لە بەرزاییەوە لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکاندا
٤٤بیلال شاڕۆخپاوهنەوسوود٢٠ی ڕێبەندانبریندارداکەوتن لە بەرزاییەوە
٤٥سەیوان سەحیحیبانهبانه٢٢ی ڕێبەندانکوژراو٢٠ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٤٦محەممەد بەهرامیبانهبانه٢٢ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٤٧زانیار محەممەدیسەقزبانه٢٢ی ڕێبەندانبریندار٢٩ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٤٨دڵشاد (پاشناو نەزانراوە)سەردەشتبانه٢٥ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٤٩سەعدی مەحموودیپیرانشارسنووری حاجی ئۆمەرانی پیرانشار٢٧ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٥٠ئومید ئازەریپیرانشارسنووری حاجی ئۆمەرانی پیرانشار٢٧ی ڕێبەندانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران.
٥١سەلمان ئەمیریمەریواننەوسوود٢٧ی ڕێبەندانبریندارداکەوتن لە بەرزاییەوە
٥٢جەلال ڕەحمانیبۆکانبانه٢٩ی ڕێبەندانبریندارسەرەتا ئەشکەنجە دراوە و پاشان لە مەودای چەند مەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی لێ کراوە.
٥٣ئاکۆ (پاشناو نەزانراوە)نادیاربانه٢٩ی ڕێبەندانبریندارسەرەتا ئەشکەنجە دراوە و پاشان لە مەودای چەند مەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی لێ کراوە.
ژمارەناوشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکرانبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ
1سلێمان حاجی خزریمەهاباد١ی ڕێبەندانهاووڵاتی
2سینا دەشمیرپیرانشار١ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤٠ مانگ بەندکران
3شوانه خزرنژادپیرانشار٢ی ڕێبەندانهاووڵاتی
4ئەحەد خزرنژادپیرانشار٢ی ڕێبەندانهاووڵاتی
5جەعفەر مەحموودیمەهاباد٢ی ڕێبەندانهاووڵاتیهاووڵاتیی ٦٤ ساڵان
6سەلاح خزرنژادپیرانشار٢ی ڕێبەندانهاووڵاتی
7زانیار مەحموودیجوانڕۆ٢ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی کرماشان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران
8شەهرام ڕەنجبەرمیاندواو٢ی ڕێبەندانهاووڵاتی
9خەلیل بەدریجوانڕۆ٣ی ڕێبەندانهاووڵاتی
10سۆران بەنگینیشنۆ٣ی ڕێبەندانهاووڵاتی
11شەهرام ئیبراهیمیشنۆ٣ی ڕێبەندانهاووڵاتی
12مەتین حەسەنیبۆکان٣ی ڕێبەندانبرینداری چاوی سەرهەڵدانی ١٤٠١
13سەلمان ئەفرامەریوان٤ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی مەریوان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ مانگ بەندکران
14محەممەد بارخودامەریوان٤ی ڕێبەندانهاووڵاتی
15ئەشکان بارخودامەریوان٤ی ڕێبەندانهاووڵاتی
16فارووق حسەینیبۆکان٦ی ڕێبەندانهاووڵاتیفەرمانبەری ئیدارەی بێهزیستی
17دلێر زاهیدی پوورمەریوان٦ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە
18جەمال عەبدوڵڵاهیبانه٧ی ڕێبەندانهاووڵاتی
19کەمال عەبدوڵڵاهیبانه٧ی ڕێبەندانهاووڵاتی
20ئەمیر بەشاتبۆکان٧ی ڕێبەندانهاووڵاتی
21ئومید خزرنژادپیرانشار٧ی ڕێبەندانهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا
22بەهمەن نادریکرماشان٨ی ڕێبەندانهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٤ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان، لەبەر بڵاوکردنەوەی بانگەواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان، تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیەنرا و دوای چەند کاتژمێرێک بە بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
23ئیبراهیم سەجادیپاوه٨ی ڕێبەندانهاووڵاتیبە توندتیژییەوە دەستبەسەر کراوە.
24حەسەن کەریمپوورپاوه٨ی ڕێبەندانهاووڵاتیبە توندتیژییەوە دەستبەسەر کراوە.
25ڕادمان سلێمانیدیواندەرە١٠ی ڕێبەندانهاووڵاتی
26ئوسامه ئەیازیسەلاسی باوەجانی١١ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا
27مازیار ئەحمەدیسەلاسی باوەجانی١١ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا
28شاهین ڕەحمانیسەلاسی باوەجانی١١ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا
29ئارین خاڵخاڵسەلاسی باوەجانی١١ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا
30بەرزان یووسفیسەلاسی باوەجانی١١ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکاندا
31یاسین ئاباریانپیرانشار١٤ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە
32عیسا ئیبراهیمزادهشنۆ١٥ی ڕێبەندانچالاکی کرێکاری
33ژیلا هووژەبریمەریوانناوەڕاستی ڕێبەندانچالاکی سیاسیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران
34حەسەن مەردانیبۆکان١٦ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران
35لوقمان پێشنیاربۆکان١٦ی ڕێبەندانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران
36عیسا ئیبراهیمزادهشنۆ١٧ی ڕێبەندانچالاکی کرێکاریدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ ساڵ بەندکران
37ئەسعەد محەممەدیسنە١٧ی ڕێبەندانچالاکی مەدەنیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١ ساڵ بەندکران
38سۆران پاچیدهمەهاباد١٧ی ڕێبەندانهاووڵاتی
39زوبەیر حسەینپەناهیدێولان١٨ی ڕێبەندانهاووڵاتیدوای سەردانکردنی ماڵی محەممەد فەرامەرزی بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا
40عەباس حسەینپەناهیدێولان١٨ی ڕێبەندانهاووڵاتیدوای سەردانکردنی ماڵی محەممەد فەرامەرزی بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا
41کارزان ئاسمکامێران١٨ی ڕێبەندانهاووڵاتی
42یاسر حسەینیکامێران٢٣ی ڕێبەندانهاووڵاتی
43سەجاد مەلەکشاهیقوروە٢٣ی ڕێبەندانهاووڵاتیلەبەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان دەستبەسەر کرا.
44کاوه چووپانیدیواندەرە٢٤ی ڕێبەندانهاووڵاتی
45حسەین ساعیدمووچشیکامێران٢٤ی ڕێبەندانهاووڵاتی
46موستەفا زاهیرزوهوورسنە٢٤ی ڕێبەندانچالاکی مەدەنی و شاخەوان
47شەعبان موریدیجوانڕۆ٢٤ی ڕێبەندانهاووڵاتیپێشتریش لە سەرهەڵدانەکانی ٩٨ و ١٤٠١دا دەستبەسەر کرابوو، ئەم جارەیش بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا.
48بابەک محەممەدیسنە٢٤ی ڕێبەندانگۆرانیبێژ و هونەرمەندلەبەر سووکایەتیکردن بە سوپای پاسداران لە گۆرانییەکدا دەستبەسەر کرا و ناچار کرا لە بەردەم کامێرادا داوای لێبوردن لەم دەزگا ئەمنییە بکات.
49عەلی باقەدەممەریوان٢٤ی ڕێبەندانهاووڵاتی
50سیروان بازرگانمەریوان٢٤ی ڕێبەندانهاووڵاتی
51حامید ئەمینیمەریوان٢٥ی ڕێبەندانهاووڵاتیهێزە ئەمنییەکان کە دەموچاوی خۆیان داپۆشیبوو، سەرەتا منداڵە کەمتەمەنەکەی ئەم هاووڵاتییەیان بە بارمتە گرت و دوای دەستبەسەرکردنی خۆی منداڵەکەیان ئازاد کرد.
52پێدرام حسەینپەناهیسنە٢٦ی ڕێبەندانهاووڵاتی
53ڕەشاد پەرویزیکامێران٢٨ی ڕێبەندانئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین
54هێمن نیکپەیمەریوان٢٩ی ڕێبەندانهاووڵاتی
ژمارەناودانیشتوویتۆمەتبەرواری دەرکردنی حوکمدادگای بڕیاردەرسزا
١ بەیان فەرەجوڵڵاهیسنەبانگەشەی دژ بە حکومت و لە بەرژەوەندی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستاندا١ی ڕێبەندانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە١ ساڵ بەندکران
٢یووسف ئەحمەدیبانه«بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و بەشداریکردن لە کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیداسەرەتای ڕێبەنداندیوانی باڵای ئێرانپەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان
٣مامۆستا محەممەد خزرنژادبۆکان«افساد فی‌الارض»، «زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی یان سەربەخۆیی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت»ناوەڕاستی ڕێبەندانلقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکران
٤سەفا عاییلیسەقزئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی٬ شێواندنی ڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی درۆوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا١٧ی ڕێبەندانلقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقزسزای ٢٠ مانگ و ٣٣ ڕۆژ بەندکران و ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپا، بەڵام سزاکە گۆڕدرا بۆ خزمەتگوزاریی گشتی بە خۆڕایی.
٥سەمیرا ئەحمەدیسەقزئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی١٧ی ڕێبەندانلقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی
٦هیوا جیهانیسەقزئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی١٧ی ڕێبەندانلقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی
٧ئومید موقەدەسسەقزئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی١٧ی ڕێبەندانلقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی
٨محەممەد ئازاد ئەمینیسەقزئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی١٧ی ڕێبەندانلقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی
٩هیوا تاتاییسەقزئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی١٧ی ڕێبەندانلقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی
١٠شێرکۆ حیجازیسەقزئامادەکردنی کەرەستەی تاوان بە مەبەستی تێکدانی ئارامیی گشتی١٧ی ڕێبەندانلقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی سەقز۸ مانگ بەندکران و ۷۰ قامچی
١١سەفا عاییلیسەقزبەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی، بانگەشەی دژ بە حکومەت و سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران١٨ی ڕێبەندانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزبە گشتی ۵ ساڵ و ۴ مانگ و ۱۸ ڕۆژ بەندکران
١٢سەمیرا ئەحمەدیسەقزمشارکت و اجتماع و تبانی علیه امنیت داخلی١٨ی ڕێبەندانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز۳ ساڵ بەندکران و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی ۲ ساڵ
١٣هیوا جیهانیسەقزبەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی١٨ی ڕێبەندانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز ۳۵ میلیۆن تمەن سزای پارە
١٤ئومید موقەدەسسەقزبەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی١٨ی ڕێبەندانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز٣٥ میلیۆن تمەن سزای پارە
١٥محەممەد ئازاد ئەمینیسەقزبەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی١٨ی ڕێبەندانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز۳ ساڵ بەندکران
١٦هیوا تاتاییسەقزبەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی١٨ی ڕێبەندانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز۳ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی ۲ ساڵ وەک سزای تەواوکەر
١٧شێرکۆ حیجازیسەقزبەشداریکردن لە پیلانگێڕیدا بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی و ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا١٨ی ڕێبەندانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز۶ ساڵ و ۱ مانگ و ۱۷ ڕۆژ بەندکران و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی ۲ ساڵ وەک سزای تەواوکەر
١٨فاتمە شێخیئاودانانسووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان٢٣ی ڕێبەندانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی ئاودانان١ ساڵ بەندکران
١٩ئیبراهیم ڕەسوولپوورنەغەدەهاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا٢٤ی ڕێبەندانلقی ١٠٣ی دادگای کەیفەریی ٢ی نەغەدە١ ساڵ بەندکران